له پاش ده‌ستپێکردنی هێرشه ئاسمانیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆسه‌ر توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان و له‌شکری عێراق له ژماره‌یه‌ک له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا پێشڕه‌وییان کردووه.
سه‌رۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری له هه‌رێمی کوردستانی عێراق هاوڕایه و ده‌ڵێت له شنگاله‌وه بۆ خانه‌قین هێزه‌کانی پێشمه‌رگه و له‌شکری عێراقیش توانیویانه پێشڕه‌وی بکه‌ن، به‌ڵام ده‌شڵێت هێشتاش کۆمه‌کی زیاتری له‌شکریی پێویستن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌ناوبردنی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
لاهور جه‌نگی ده‌ڵێت میدیاکان دۆسێی ناردنی چه‌ک له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک وڵاته‌وه گه‌وره کردووه و قه‌باره‌ی ئه‌و چه‌کانه به‌و شێوه‌یه نه‌بووه که باسکراون و ده‌شڵێت پێویسته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رپرس بێت له وه‌رگرتن و دابه‌شکردنی ئه‌و چه‌کانه‌ی له وڵاتانه‌وه دابین ده‌کرێن نه‌ک وه‌ک ده‌ڵێت لایه‌نێکی دیاریکراو جا هه‌رچ لایه‌نێک بێت.
به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ لاهور جه‌نگی سه‌رۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌دایه: