نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تاران ده‌ڵێت، تۆپبارانكردنكانی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستانی عیراق به‌رگریكردنه و وه‌ڵامدانه‌وه بووه هه‌میشه، ئێران له‌خۆیه‌وه بۆ یه‌كجاریش تۆپبارانی سنوره‌كانی عیراقی له‌هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه هه‌تا هێزه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران دژ به ئێران چالاكیان ئه‌نجام نه‌دابێت، جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستی هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌و هێزه كوردیانه‌ی ئێران و ده‌بێت پابه‌ندییان بكات به‌ڕێزگرتنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، یا وه‌ك ئه‌و بنه‌ما گشتیه‌ی كه‌هه‌یه ئه‌گه‌ر ماڵێێك له شوێنێكدا كێشه‌ی بۆ ماڵه‌كانی تر دروست كرد ده‌بێت ئه‌و شوێنه جێ بهێڵێت، چونكه ئه‌و هێزه كوردییانه‌ی كوردستانی ئێران و توركیا بونه‌ت كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان."
نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق له تاران له‌میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم قسه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی كردووه له‌سه‌ر ئه‌و تۆپبارانانه‌ی ئێران بۆ سنوره‌كانی عیراق له‌هه‌رێمی كوردستان وتی" تۆپبارانه‌كانی ئێران و توركیا تازه نین، هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیای كوردستان وایه كه له‌سنوره‌وه دراوسێی توركیا، ئێرانه ، هه‌ركات له‌لایه‌ن هێزه كورده ئۆپزسیۆنه‌كانه‌وه چالاكی دژی ئه‌و وڵاتانه ئه‌نجام بدرێت ئه‌و وڵاتانه‌ش( توركیا و ئێران) بۆ به‌رگریكردن له‌خۆیان ده‌ست ده‌كه‌ن به تۆپبارانكردن، واته هیچ كات ئه‌و وڵاتانه له‌خۆیانه‌وه تۆپبارانیان نه‌كردووه."
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌قسه‌كانی كرده‌و و وتی" من به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێم به‌داخه‌وه هه‌موو جارێك تۆپبارانه‌كان وه‌ڵامدانه‌وه و به‌رگریكردن بووه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و چالاكیانه‌ی كه هێزه ئۆپۆزسیۆنه كوردییه‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌و چالاكیانه‌ی كه ڕاگه‌یاندنه‌كانی كوردانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه ، بۆیه هه‌روه‌ك جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت كاك نێجیرڤان وتی، ئێمه قسه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه ده‌كه‌ین به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ده‌بێت قسه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كانیش بكرێت كه ڕه‌چاوی دۆخی یاسایی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و چالاكی دژی ئێران و توركیا ئه‌نجام نه‌ده‌ن ."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا قسه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێرانی یا به‌سیفه‌تی ئه‌وه‌ی كورده له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان كردووه بۆ وه‌ستاندنی چالاكیه‌كانیان؟ نازم ده‌باغ وتی" من به‌ته‌نها نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌م، نه‌ك زیاتر، وه كاری من گه‌یاندنی په‌یامی ئێرانه به‌حكومه‌تی هه‌رێم، به‌پێچه‌وانه‌وه، نه‌ك قسه‌كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان."
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یامی ئێرانیش بۆ حكومه‌تی هه‌رێم نازم ده‌باغ ئاماژه‌ی كرد" په‌یامی حكومه‌تی ئێڕان نوێ نیه، به‌ڵكو ئه‌وان به‌رده‌وام وتویانه بێ ده‌نگ نابن له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر چالاكیه‌كی هێزه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه ئێرانیه‌كان، وه خۆمان دیاریده‌كه‌ین چۆن وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه، دیاره تۆپباران وه‌ڵامی ئه‌وانه."
نازم ده‌باغ تۆپبارانه‌كانی ئێرانی به‌جار جاره ناوبرد له‌چاو بۆردومانه‌كانی توركیا له‌ناو خاكی عیراق و وتی" تۆپبارانی ئێران جار به‌جاره، ئه‌ویش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و چالاكیانه‌یه كه كورده‌كانی ئێران له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه باسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ماوه‌ی مانگێكه توركیا ڕۆژانه بۆردومان ده‌كات و هه‌ر له‌م ڕۆژانه كچێك شه‌هید بوو، ته‌نانه‌ت سه‌رۆی توركیا به‌فه‌رمی ئه‌نجامدانی هێرشی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند."
نازم ده‌باغ ئه‌وه‌شی وت" چالاكی و تۆپبارانه‌كانی ئێران كه‌ده‌یكات ئه‌سڵه‌ن ناكرێت ئه‌ژمار بكرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو تۆپباران و بۆردومانانه‌ی توركیا ده‌یكات ."
ده‌باغ دوباره هێزه‌كوردییه‌كانی به‌هۆكاری بۆردومان و تۆپبارانكردنه‌كانی ئێران ناوبرد و وتی" به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كه‌م هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیا دووه‌م چالاكی ئه‌و هێزه كوردییانه به‌دڵنیایه‌وه هۆكاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئێرانه كه‌به‌رگری له‌خۆی بكات به‌وجۆره."
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تاران وتیشی" بونی هێزه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران له هه‌رێمی كوردستان خواستێكی نه‌خوازراوه ئێمه پێمان خۆش نیه بنكه و باره‌گایان له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه، كه بونه‌ته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی ئێران تۆپبارانی سنوره‌كان بكات."
نازم ده‌باغ ئاماژه‌ی به‌چاره‌سه‌ر دا و وتی" چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هێزه كوردییانه ڕێز له‌یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌باره‌ت به‌پاراستنی ده‌وڵه‌تی درواسێ بگرن، ئێمه ناڵێین ده‌سبه‌ردراری خه‌باتی خۆیان بن ئه‌وه مافی خۆیانه، ده‌ڵێین هه‌ردولایان چ هێزه كوردییه‌كان چ كۆماری ئیسلامی ئێران بگه‌نه لێك تێگه‌یشتن به‌پێی یاسا و ده‌ستور مافه سیاسی و مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگیه‌كانیان بۆ فه‌راهه‌م بكات، وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه كوردییه ئێرانیانه‌ش سوربوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چالاكی له‌ناو خاكی هه‌رێمه‌وه دژ به‌كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌وا پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێست له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربكات."
هه‌روه‌ها وتیشی" ناڵێین با واز بهێنن به‌ڵكو بابچن له خاكی ئێڕان چی ده‌كه‌ن بیكه‌ن به‌ڵام ناكرێت خاكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق به‌كاربهێنن كه ئه‌مه به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی یاسا شكاندنه."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم؟ نازم ده‌باغ وتی" من مافم نیه به‌هه‌ركوردێك بلێم نابێت له‌كوردستان بژی چونكه كوردستان هی هه‌موو كوردێكه به‌ڵام كاتێك ئه‌و هێزه كوردییانه پابه‌ند نه‌بون به‌یاسای نێوده‌وڵه‌تی و پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ، له دنیادا وایه له ئه‌وروپاش كاتێك دراوسێیه‌ك له ئه‌پارتمانێكدا كێشه بۆ خه‌ڵكی ئاپارتمانه‌كه دروست ده‌كات پۆلیس دێت ئه‌و ماڵه ده‌رده‌كات، به‌ڕاستی ئه‌و هێزانه‌ش بونه‌ته كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان چونكه به‌و هۆیه‌وه ئێران تۆپباران ده‌كات، یه‌ك تۆپبارانم پێ بڵێن وه‌ڵامی چالاكی ئه‌و هێزه كوردییانه نه‌بوبێت و ئێران له‌خۆیه‌وه كردبێتی؟! بێگومان كۆماری ئیسلامی ئێران ته‌نها وه‌ڵامی چالاكی ده‌داته‌وه و به‌رگری له‌خۆی ده‌كات."