Accessibility links

دادوەرێکی فیدراڵی پشتیوانی قەدەغەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکات


بۆستن – دادوەرێکی فیدراڵی پشتیوانی ئەو قەدەغەکردنەی ڕۆژی هەینی کرد ولایەتی ماساچۆسیتس دایناوە بۆ ماوەی 4 مانگ لەسەر فرۆشتنی بەرهەمەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی.

دادوەری ناوچەکە ئەندێرا تالوانی داوایکرد بۆ ماوەیەک بەرهەمهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی پشوی کاتی وەرگرێت لەکاتێکدا ئاستەنگی یاسایی سەبارەت بە دۆسێکە لە دادگای فیدراڵی بۆستن هەیە.

بڕیارە دانیشتنی پیاداچووونەوە لەدادگا لە 15ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، پێشبینی دەکرێت کۆمپانیاکان بەڵگەی زیاتر و فراوانتر دەربارەی پرسەکە بخەنە ڕوو.

پارێزەرانی نوێنەرانی کۆمپانیاکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی مشتومریان لەسەر ئەو زیانانە بوو کە فرۆشیارە بچووکەکان دەیکەن و بەهۆی قەدەغەکردنەوە دەڵێن گوونجاو نیە، کە زۆرینەیان ناچاربوون کارمەندەکانیان دەرکەن و کارەکەیان بەتەواوەتی داخەن.

بەرلەوەی دادوەر تالوانی بڕیاری قردەغەکردن دەرکات بە پارێزەری کۆمپانیاکانی ووت " تۆ پێمدەڵێیت دەبێت زیاتر نیگەرانبم لەسەر زیانی ئابوری لەکۆمپانیاکان دەکەوێت لەماوەی 2 هەفتەدا، لەکاتێکدا لەو 2هەفتەیەدا چەندین کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن".

بڕیاری قەدەغەکردن لە 24ی مانگی 9دا دەرکرا، دوای ئەوەی ئامارەکانی تووشبوان لەنەخۆشخانەکان گەشتە 60 کەس پەیوەندیدار بە بەکارهێنانی جگەرەی ئەلیکترۆنی.

دوا ئاماری بەڕێوبەرایەتی نەخۆشیەکان و خۆپاراستن لێی سەر بە حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا دەڵێت 18 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1080 کەسیش نەخۆش کەوتوون.

ئفلیجێک دەتوانێت بەیارمەتی ئامێرێک مێشک کۆنترۆڵی دەکات, بڕوات

لەندەن – کەسێکی ئیفلیج لەئاستی شانەوە، توانیی بەیارمەتی ئامیرێکی ڕۆبۆت بۆ دەست و قاچی دانراوە بڕوات، ئەوم ئامێرە بە تەزوەکانی مێشک کۆنترۆڵ دەکرێت.

ئامێرەکە لەئاستی سەرەوە لەسەر دەبەسترێت و لەسەر شان بۆ ڕاگرتنی باڵانس. نەخۆشەکە تەمەن 28 ساڵە، کۆمەڵێک هەستیار لەسەری دەبەسترێت بۆ ناردنی زانیاری مێشک بۆ کۆمپیوتەرێک لەسەر پشتی دادەنرێت و زانیاریەکان دەگۆڕێت بۆ پەلەکان و جوڵاندنی، تاقیکردنەوە لەسەر ئام ئامێرە 2 ساڵی خایاندوە.

توێژینەوەکەی لە گۆڤاری لانسێتی زانستی هەستە دەماردا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت لەداهاتودا پزیشکەکان هەوڵەکانیان یەکدەخەن بۆ یارمەتیدانی نەخۆشەکانی ئیفلیجبوون تا بتوانن ئامێری ڕۆبۆت و کۆمپیوتەر بە تەزوەکانی مێشک کارپێبکەن.

لەئیستادا ڕۆبۆتەکە نموونەیەکی تاقیکردنەوەیە و بەدرووستیی ناتوانرێت بۆ هەمووکەس بەکاربێت.

زانا ئالم لویس بینابید – نەشتەرگەری هەستەدەمار و پرۆفیسۆر لەزانکۆی گرینۆبڵ لەفەرەنسا و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ووتی "ئەمە یەکەم سیستەمی کۆمپیوتەرە بێتەل کار دەکات و نیمچە گازیە بۆ جوڵەی پەلەکان".

ئاڵم ووتیشی "پێشتر تەکنەلۆجیا بەنەشتەرگەری لە دەمارەکانی مێشک دەبەسترا و مەترسیداربوو زۆر جار لەکار دەکەوت. هەروەها ووتی "ئامێرەکانی پێشوو وایەری زۆر بوو تەنها جووڵەی بە یەک پەلی مرۆڤ دەکرد".

لەم تاقیکردنەوەیەدا دوو ئامێری هەستیار لە تەنیشتەکانی سەری مرۆڤ لەنەێوان پێست و مێشکردا بەدرێژایی توێژی هەستی میشک کە کۆنترۆڵی هەست و جوڵە دەکات دادەنرێت.

هەریەک لە ئامێرە هەستیارەکان 64 جەمسری ئەلیکترۆنی هەیە، تەزوەکانی میشک کۆ دەکاتەوە و بەسیستەمی داتای کۆمپیوتەر دەیگوازێتەوە و دەیگۆرێت بۆ کرداری پەلەکان.

لەماوی 24 مانگدا کەسە پەککەوتوەکە کاری جیاوازی بەمێشکی کردوە بۆ دانانی داتایەکی کۆمپیوتەر بۆتێگەیشتنی زیاتر و بەرزکردنەوەی ئاستی جوڵەکان کە دەکرێت بەقۆناغ بکرێت.

وەک ستایشێک بۆ ئەم توێژینەوەیە پرۆفیسرۆ تام شکسپیر لە کۆلێجی لەندەن بۆ تەندروستی و پزیشکی ووتی "پەرەوپیشجوونێکی سەرنجڕاکیشە" سەرباری ئەوەش ووتی " بەڵام بۆ سەلماندنی لەئێستادا ئەو بیرۆکەیە زۆر دوورە لە توانای بەکارهێنانی".

" لەم بوارەدا هەمیشە مەترسی هەیە، ئەگەریش بتوانرێت بەکاربێت، ئەو ئاستەنگی تێچوون بژاردەی تەکنەلۆجیای پیشکەوتوو لەبەردەستدا نابێت بۆ زۆرینەی خەڵکی لەجیهاندا و ئەوانەی گرفتی ببڕبڕەی دەماریان".

ئاسمانگەڕان لەکۆی پێنج، یەکەم قۆناغی گۆڕینی باتری کۆنیان دەستپێکرد

کیپ کەنرڤراڵ، فلۆریدا – ئاسمانگەڕان یەکەم گەڕانیان لەئاسمان ئەنجامدا لەکۆی5، بڕیارە بەقۆناغ بکرێت، بەمەبەستی گۆڕینی باتری کۆن لە بنکەی ئاسمانی نێودەوڵەتی

کریستینا کۆتش و ئەندرۆ مۆرگن دوو باتری کۆنیان هەفتەی رابردوو بەدەستیان گەشتبوو کۆڕی بە نوێ.

باتری (لیثێۆم ئاێۆن)ی نوێ بەهێزە تاڕادەیەک جێگای 2 باتری کۆن دەگرێتەوە.

باتریەکان کیشیان 180 کیلۆگرامە – واتە نیوەی سەلاجەیەک – بەشێکە لە تۆڕی وزەی خۆری بنکەی ئاسمانی. ئاسمانگەڕان لەساڵی 2017دا نوێیان کردوە.

باتریە کۆنەکان تەمەنیان 10 ساڵە، پێشبینی دەکرێت باتریە نوێکان تا کۆتایی بەکارهێنانی بنکەی ئاسمانی بەکاربن.

ئەمگۆڕانکاریانەی ئەم دوایە سەختە بەهۆی گەورەبوونی بنکەکە و پەلهاویشتنی، باتریەکان بەسەختەی دەگەێنرێنە کۆتایەکانی بنکەی ئاسمانی کە هەریەکە درێژی 17 مەترە، ئەمەش ئاسمانگەڕانی ناچارکردوە هاتووچۆ زیاتر بەکەن بۆ گەیاندنێ نوێکان و لابردنی کۆنەکان، کۆی گشتی گۆڕینی 12 باتری کۆن دەبێت لەجۆری نیکل – هایدرۆجین بە 6ی نوێ لە لیثێۆم ئایۆن.

ئەم گۆڕانکاریە لە دوریی 400 کێلۆمەتر لە واڵاییدا لەخولگەدا ئەنجام دەدرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:18 0:00


XS
SM
MD
LG