Accessibility links

براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا، پزشکی و سایکۆلۆژی ڕادەگەیەندرێت


گەردوون ناسێکی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک کەنەدی و دوو زانای سویسری خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵیان بۆ فیسزیا بردەوە بەهۆی کارەکانیان بۆ تێگەیشتن لەوەی چۆن گەردوون گەشەی کردووەو زەوەی تیادا دروستبووە و هەروەها بۆ دۆزینەوەی یەکەم هەسارە لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر.

پرۆفیسۆر گۆران هانسن سکرتێری گشتی ئەکادیمیای زانستی سویدی ڕایگەیاند، جەیمس پیبلسی تەمەن 84 ساڵانی زانکۆی پرنستن کە لە کەنەدا لە دایک بووە، ئەو خەڵاتەی بەهۆی بیردۆزییەکانی لە بواری فیزیای گەردوونی پێبەخشرا، و مایکل مەیۆری تەمەن 77 ساڵان و دێدێر کویلۆزی تەمەن 53 ساڵانی سویسری کە هەردووکیان لە زانکۆی ژنێڤن بەهۆی دۆزینەوەی هەسارەیەک کە لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆری ئەو خەڵاتەیان پێ بەخشرا.

پیبلس وەکو یەکێک لە کاریگەرترین گەردوونناسەکانی سەردەمی لەقەڵەم درا و نیوەی خەڵاتەکەی کە بڕەکەی 918 هەزار دۆلارە وەردەگرێت و پیاوە سویسرییەکانیش بە هەردووکیانەوە نیوەی کەی تری وەردەگرن.

هەر ڕۆژی سێشەممە خەڵاتی نۆبڵ بۆ پزشکی و سایکۆلۆژی بە هاوبەشی درا ویلیەم کایلن جونیەر، پیتەر راتکلیف و گرێک سیمێنزا بەهۆی کارەکانیان لە بواری دۆزینەوەی ئەوی چۆن خانەکان هەست دەکەن و چۆن دەتوانن خۆیان لەگەڵ هەبوونی ئۆکسجین بگونجێنن. ئەم پێشکەوتنە دەبێتە هۆی دۆزینەوەی ڕێگەی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەم خوێنی، شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی تر. ئەو سێ زانایەی بواری پزشکی وەکو یەک خەڵاتەکە بەش دەکەن.

XS
SM
MD
LG