Accessibility links

زیاتر لە ملیارێک کەس گرفتی بینینیان هەیە و دەکرێت خۆیانی لێ لادەن


جنێف – لەبڵاوکراوەیەکدا ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO دەڵێت، چاودێری تەندروستی گوونجاو لەوانەیە لاوازیی بینین و لەدەستدانی بینایی نیوەی ئەوکەسانە ڕابگرێت ئەو گرفتەیان هەیە و ژمارەیان لەجیهاندا دەگاتە 2.2 ملیار کەس. ئەم ئاکامانە بەشێکە لە یەکەم ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەربارەی بینین، ڕاپۆرتەکە بەر لە ڕۆژی بینایی جیهانی لە 10ی مانگی10دا لەجنێف بڵاوکرایەوە.

ڕاپۆرتکە بەرزبوونەوەی ئاستی کێشەی چاو بۆ بەتەمەن بوونی دانیشتوانی زەوی دەگەڕێنێتەوە ، هەروەها گۆڕانکاری شێوەی ژیان کە دەبیتە هۆی بەرزبوونەوەی نەخۆشی شەکرەی جۆری2 و سنوورداربوونی چاودێری تەندروستی بینایی لە وڵاتانی کەم دەرامەت و مامناوەندا.

ڕاپۆرتەکانی WHO تایبەتە بەو کەسانەی لە گووند و دەرەوەی شارەکان دەژین، کەمم دەرامەتن، کەم ئەندامن، کەمینەی نەژادین و گرفتی بینایی‌یان زیاترە.

ستیوارت کیل بەرپرسی هونەریی بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستن لە كوێربوون و لەدەستدانی بیستن لە WHO دەڵێت "دۆخی وەک کورت بینین و ئاوی سپی و ئاوی شینی چاو بەڕێژەی 4 ئەوەندە لەناوچانە کەمدەرامەتەکانی جیهان بەرزترە. بۆنموونە لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ئەفریکا و بیابانی گەورە ڕێژەی لاوازیی بینین 8 ئەوەندە بەرزە بەراورد بەناوچە دەوڵەمەندەکان، ئێمە دەزانین نزیکەی 60%ی لاوازیی بینین لە 3 ناوچەی ئاسیادا بڵاوە، لە باشووری ئاسیا، لە ڕۆژهەڵاتی ئاسای و لەباشوور و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا".

بەرپرسی هەمئاهەنگی و پاراستن لە لاوازیی بینایی لە WHO ئالارکۆس سەیزا دەڵێت "توێژینەوەکان دەردەخات ئەو منداڵانەی کاتی زیاتر لە بەر سکرینی ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بەسەر دەبەن، ئەگەری هەیە لە چونە تەمەنەوە چاویان لاواز بیت".

داهێنەرانی باتری لیثێۆم ئەێۆن خەڵاتی نۆبڵی کیمیا دەکرێن

ستۆکهۆڵم (ڕۆیتەرز) – زانایان جان جۆدینۆف و ستانلی وتنگهام و ئەکیرا ێۆشینۆ ڕۆژی 4شەممەی ڕابردوو خەڵاتی نۆبڵی کیمیایان بۆ ساڵی2019 پێبەخشرا، لەسەر پەرەپێدانی باتری لیثێۆم ئەێۆن کە بە تەکنەلۆجیایەکی گرنگ دادەنرێت لەسەر ئاستی بەتواناکردنی جیهان بۆ دوورکەوتنەوە لەبەکارهێنانی خەڵوزی بەردین.

ئەمریکایی جۆدینۆف تەمەن 97 ساڵ گەورەترین کەسی بەتەمەنە خەڵاتی نۆبڵ بەدەست بێنێت. ووتی خەڵاتەکەی هاوبەشە لەگەڵ وتنگهامی بریتانی و یۆشینۆ لەژاپۆنەوە.

ئەکادیمیای شاهانەی سوید بۆ زانست لە بڵاوکراوەیەکدا ووتی خەڵاتەکەی بە بڕی 9 ملێۆن کرۆنی سویدی دادەنرێت (910 هەزار دۆلار) بۆ پەرەپیدانی باتریە لەسەر بنەمای بەکارهێنانی ئەلیکترۆنی بێتەل نەوژەند دەکرێتەوە، وەک ئەوەی لە تەلەفوونی دەستی و کۆمپیوتەری لابتاپدا بەکاردێت.

سەرباری ئەمەش ووتی" جیهان بەتوانا دەکات دەست لە خوڵوزی بەردین هەڵگرێت، لەزۆر بواریشدا بەکاردێت، هەر لەئۆتۆمۆبێلی ئەلیکترۆنیەوە تا دەگاتە ئەوی بەوزەی خۆر بەدەست یەت".

وتنگهام یەکەم باتری لیثێۆمی لەسەرەتای حەفتاکاندا پەرەپێدا. دوای 10 ساڵ جۆدینۆف توانی وزەی ئەو باتریە دوو ئەوەندە بکات، یۆشینۆش لیثێۆمی خاوێنی لەباتریەکە وەلادا و بەمەش بەکارهێنای سەلامەتتر بوو.

هەفتەی ڕابردوویش خەڵاتی پزیشکی و فیزیا ڕاگەێندرا، بڕیاریشە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا چەند خەڵاتێکی‌دی ڕاگەێندرێت.

دوو زانای سویسرا و زانایەکی کەنەدایی ئەمریکایی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا دەکرێن

ستۆکهۆڵم – لەندەن(ڕۆیتەرز) – زانای گەردوونناسی کەنەدایی ئەمریکایی جەیمس پیبڵس و 2 زانی سویرایی میشل ماێۆر و دیدێر کویلۆز خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 2019 پێبەخشرا لەسەر توێژینەوەکانیان سەبارەت بە دروستبوونی گەردوون ودۆزینەوەی هەسارەی لەدەوری خۆری دوور لەگەردوندا دەسوڕێنەوە.

پیبڵس لە زانکۆی برینستنی ئەمریکایە، نیوەی خەڵاتەکە وەردەگرێت کە 9 ملێۆن کرۆنە (910 هەزار دۆلار)، لەکاتێکدا ماێۆر لەزانکۆی جنێف لە سویسرا و کویلۆز لە زانکۆی کمبردجی بریتانیا نیوەکەی‌دی دەبەن.

ئەکادیمیای شاهانی سوید بۆزانست لە بڵاوکراوەی بەخشینی خەڵاتەکەدا ووتی" براوەکانی ئەمساڵ تێگەیشتنیان دەربارەی گەردوون گۆڕی".

سەرباری ئەمەش ووتی " لەکاتێکدا دۆزینەوەکانی جیمس پیبڵس لەڕوی بیردۆزەوە هاریکاربوو لە تێگەیشتنمان بۆ چۆنێتی پەرەسەندنی گەردوون دای تەقینەوەی گەورە، میشێل ماێۆر و دیدێر کویلۆز دراوسێکانیان دۆزیەوە لەتوێژینەوەکانیاندا لەسەر هەسارە نەناسراوەکان. بەمەش تێگەیشتنمان لەسەر جیهان گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هات".

نۆبڵی فیزیا دووهەم خەڵاتی نۆبڵ بوو لەهەفتەی رابردوودا ڕاگەێندرا، دامەزراوەی خەڵاتەکە دەبەخشێت ڕایگەیاند ولیام کایلین و گریگ سیمینزا و بریتانی پیتەر راتلیف خەڵاتی نۆبڵی پزیشکیان بەدەستهێناوە بۆ ئەمساڵ لەسەر دۆزینەوەکانیان پەیوەندیدار بە ڕێگاکانی کاردانەوەی خانە بۆ ئاستی ئۆکسجین.

ئاکەدیمیاکە ووتی پیبڵس توانی لەڕێگای ئامێرەوە و هەژمارکردنی ثێۆەری شیکاری بدات لە سەر کاریگەری تیشکی دەرچو لە ڕۆژانی یەکەمی دروستبوونی گەردوونەوە، هەروەها دۆزینەوەی کارتێکردنی نوێی فیزیا.

سەرباری ئەمەش ئەکادیمیا دەڵێت ماێۆر و کویلۆز یەکەم هەسارەی دەرەوەی کۆمەڵەی خۆریان دۆزیەوە و ناویان نا هەسارەی (ئەکسۆپلانت)، ئەمەش شۆڕشێکی لە زانستی گەردوندا دروستکرد، لەوکاتەوە زیاتر لە 4 هەزار جۆری ئەکسۆپلانت لە گەلەکسی کاکێشاندا دۆزراوەنەتەوە.

ئاکادیمیا دەڵێت "لەگەڵ پلاندانان بۆ ژمارەیەک پرۆژە بۆ توێژینەوە لەسەر هەسارەکانی ئەکسۆپلانت، لەوانەیە لەکۆتایدا وەڵامی ئەو پرسیارە دێرینەمان دەستکەوێت ئایا بەشێوەیەکی کە ژیان لەگەردوندا هەیە؟".

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:29 0:00


XS
SM
MD
LG