Accessibility links

تورکیا دەڵێت 41 گومانباری داعش جارێکی تر دەستگیر کراونەتەوە


وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت 41 گومانباری داعش دەستگیر کراونەتەوە لە کاتێکدا بەهۆی شەڕەکانی ئەم هەفتەیەی نێوان تورکیاو و هێزە کوردەکان هەڵاتبوون.

سولەیمان سۆیلو ڕۆژی شەممە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵە تەلەفیزیۆنە تورکییەکان ڕایگەیاند پێشتریش 195 گورمانباری تری داعش دەستگیر کرابوونەوە.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کوردەکانی سوریای تاوانبار کردووە بە ئازادکردنی 750 ئەندامی داعش و خێزانەکانیان لە دەمی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەریان.

ئاژانسی دەنگوباسی تایبەتی IHA دەڵێت ئەو کەسانەی کە دەسگیرکراونەتەوە هاووڵاتی تورکیشی تێدابوو کە هێنراون بۆ تورکیاو ئەردۆغان دەڵیت لەوێ دادگای دەکرێن و زیندانی دەکرێن.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی TRT ی تورکیا بە زمانی ئینگلیزی ڕایگەیاند ئەندام و خێزانەکانی داعش لەلایەن هێزە سوریاییەکانی سەر بە تورکیاوە دەستگیر کراون. ئەو کەناڵە گوتوشیەتی ئەندامە ئەروپییەکانی ئەو گروپە ڕەوانەی ناوچەی باکوری حەلەبی ژێر دەسەڵاتی تورکیا دەکرێن.

XS
SM
MD
LG