دادگایەکی فیدراڵی پێداچوونەوە لە مەنهاتنی نیویۆرک ڕۆژی دووشەممە فەرمانی دا کارمەندانی دارایی ترامپ دەبێت تۆماری هەشت ساڵی بەڵگەنامەی باجی ساڵانەی بدەن بە ئۆفیسی داواکاری گشتی نیویۆرک. ئەمەش لە یەکێک لە چەندین دۆسیێی یاسایی لەسەر تۆماری باجی ترامپ. بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ترامپ داوای پێداچوونەوە لە دادگای باڵادا بکات. لەگەڵ ئەوەش دا لێکۆڵەران بە چوار شێوازی جیاواز دەتوانن بەڵگەنامەی باجی ساڵانەی ئەو بەدەست بهێنن.
بڕیارەکەی دادگا پشتیوانی لە تواناییەکانی داواکارانی گشتی دەکات کە بتوانن داواکاری یاسایی خۆیان دژ بە دەستەی یاسایی دارایی Mazars LLP بچەسپێنن بۆ بەدەستهێنانی ئەو بەڵگەنامانە.
ئەم بڕیارەش هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی لێکۆڵینەوەکان لە سەرۆک ترامپ بۆ شیانی لەکارخستنی.