Accessibility links

هەدەپە لەسەر هێرشەکانی ئەم دواییانەی تورکیا بۆ سەر شەنگال و مەخمور ڕاپۆرتێک بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنێت


پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە بارەگای خۆی لە ئەنقەرە لێدوانێکی بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند

لە ماوەی ڕابردوودا هێزەکانی سوپای تورکیا هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی مەخمور و شەنگال لە هەرێمی کوردستانی عێراق و دێریک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەسەر ئەو هێرشانە، هەدەپە شاندێکی ناردە شەنگال و مەخمور بۆ لێکۆڵینەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیزمیر مورات چاپنی و هودا کایا پەرلەمانتارانی ئیستەنبول و فەلەکناس ئوجا و حەسەن ئۆزگونێش پەرلەمانتاری شرناخ لەگەڵ شاندەکە بوون.

ئەو پەرلەمانتارانەی هەدەپە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە شەنگال و مەخمور لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە ئەنجامی توێژینەوەکەیان بۆ ڕای گشتی خستەڕوو.

ڕاپۆرتەکەی لەلایەن مورات چاپنی پەرلەمانتاری هەدەپەوە خوێندرایەوە، ئەوەی ئەوان لەم لێکۆڵینەوەیە دەستیان کەوتووە بەم شێوەیە ڕایگەیاند" شاندەکەمان گەیشتۆتە ئەو ڕاستیانە کە تورکیا دەڵێت لە دژی داعش شەڕ دەکەم ئەمە درۆیەکی گەورەیە تورکیا بەهەموو شێوەیەک هاوکاری داعش دەکات لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی تورکیا بێدەنگ بووە، دەمەوێت بە ئاشکرا بڵێم کە جیهان باش دەزانێت کە داعش هێز و یارمەتی لۆجستی لە تورکیاوە وەردەگرێت، ئەمەش لە کاتی سەردانەکەماندا زیاتر بۆمان ڕوو بوویەوە."

هەروەها بەپێی ئامارانەی شاندەکە لەسەر شەنگال پێی گەیشتوون، نزیکەی 200 هەزار کەس لە شەنگال دەژین و لە دەروازەی شەنگالەوە نزیکن چاپنی ئەمەی بەم شێوەیە ڕاگەیاند:

دەمەوێت ئەو زانیاریانەی لە شەنگال دەستمان کەوتووە، بە ئێوەی ڕابگەیەنم، لە شەنگال 200 هەزار کەس هەن، خەڵکێکی زۆر کۆچیان کردووە بۆ ئوسترالیا و ئەمەریکا و کەنەدا و چەندین وڵاتی تر، هەندێکیشیان لەو کەمپانەدا دەژین کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێن و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندان، ئەمانە کۆی 13 کەمپن بەپێی زانیارییەکانی خەڵکی شەنگال، کە ڕێگە بە هاوڵاتیان نادرێت کامپەکان جێبهێڵن."

شاندەکەی هەدەپە ڕایانگەیاند، کە چەند تەلەفۆنێک لەلایەن میت-ی تورکیاوە بۆ خەڵکی شەنگال کراوە و داوای سیخوڕییان لێکراوە.

هەروەها ڕاپۆرتەکە جەختیشی لەسەر بارودۆخی مەخمور کردووە و مورات چاپنی، لەو بارەیەوە راگەیاند:

خەڵکی مەخمور لە ساڵی 1993وە لە دوای هێرشەکانی تورکیا هەڵاتن و ڕوویان لە مەخمور کردووە. ئێستا زیاتر لە 13,000 کەس لێرە دەژین 5 باخچەی ساوایان، 4 قوتابخانەی سەرەتایی، 1 قوتابخانەی ئامادەیی، 1 قوتابخانەی تایبەت بە نەخۆشانی داون و 1 بنکەی تەندروستی هەیە، لە ساڵی 2018وە ڕێگە نادرێت ئەو کەسانە بچنە ناوچەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارکردن، هەروەها دەشڵێت "ئاستەنگی زۆر لە بەردەمیاندا هەیە و ناتوانن سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن."

لەسەر ئەو لێدوانانەی هەدەپە، دەنگی ئەمەریکا هەوڵیدا پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بکات و تا هەڵوێستی تورکیا لەو بارەیەوە وەربگرێت، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:51 0:00

XS
SM
MD
LG