Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت مووشەکێکی دژە کەشتی و چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوثییەکانی تێکشکاندووە


دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکێکی دژە کەشتییان تێکشکاندووە کە لەلایەن حوثییەکانی یەمەنەوە هەڵدرابوون، لە کاتێکدا ئەو گرووپەی کە ئێران پشتیوانیی دەکات هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل ڕاگەیاندووە.

دەزگای هێزی دەریایی بەریتانیا بۆ چاودێریکردنی ئاسایشی بازرگانی دەریایی (UKMTO)، دوای چەند کاتژمێرێک ڕایگەیاند، کەشتییەک کە لە باشووری ڕۆژئاوای شاری بەندەری عەدەنی یەمەنەوە تێدەپەڕێت، هەواڵی دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە و بەرزبوونەوەی دوکەڵی بڵاوکردووەتەوە. دەزگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە کەشتییەکە و ئەندامانی نێو کەشتییەکەش سەلامەتن، بەڵام ئاماژەی بە شێوازی هێرشەکە نەکردووە.

ئەم ڕووداوانەش پاش هێوربوونەوەی هێرشەکانی حوثییەکان دێت، کە لە مانگی یازدەوە دەیان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاڕاستەی کەشتیەکان کردووە و ڕایانگەیاندووە ئەو کارە وەک هاودەنگی بۆ فەلەستینییەکان دەکەن هاوکاتی شەڕی ئیسرائیل و حەماس.

سەرەڕای کەمبوونەوەی هێرشەکان لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، حوثییەکان ڕایانگەیاند بەردەوامن " لە کردەوەی سەربازی زیاتر دژی هەموو ئامانجە دوژمنکارەکان لە دەریای سوور و دەریای عەرەبی و زەریای هیندی".

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (CENTCOM) لە بەیاننامەیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوی کردەوە، دەڵێت، ڕۆژی چوارشەممە، کەمێک پێش 12ی نیوەڕۆ ب ەکاتی یەمەن کەشتییەکی هاوپەیمانان "بە سەرکەوتوویی یەک موشەکی بالیستی دژە کەشتیی (ASBM)ی پووچەڵکردووەتەوە کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوثییە تیرۆرستەکانی یەمەنەوە، کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەسەر کەنداوی عەدەندا هەڵدرا."

پێدەچێت مووشەکەکە کەشتیی ئێم ڤی یۆرکتاون (MV Yorktown)ی کردبێتە ئامانج کە ئاڵای ئەمەریکای لەسەرە، سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ زیانێک بەهۆی ئەو هێرشەوە نەبووە.

Centcom دەشڵێت، چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە دوای ماوەیەکی کەم لەلایەن حوثییەکانەوە هەڵدرابوون، لەناوبراون.

یەحیا ساری وتەبێژی سەربازی حوثییەکان ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە ئەمەریکایی و ئیسرائیلییەکان، لە نێویاندا کەشتیی ئێم ڤی یۆرکتاون و دەڵێت گوایە لە کەشتییەکە دراوە، بەبێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک بخاتەڕوو.

XS
SM
MD
LG