Accessibility links

توێژینەوە: لە ئێستادا ژیریی دەستکرد لە توانایدایە وێنەی سپی پێستەکان ' زۆر ڕاستەقینە ' دروست بکات


توێژینەوەیەک دەڵێت ئەو وێنانەی ڕووخساری سپی پێستەکان کە لەلایەن ژیریی دەستکردەوە دروست دەکرێن ئێستا دەتوانرێت بە شێوەیەکی ڕاستەقینەتر دەربکەون، "ڕاستەقینەتر لە وێنەی خەڵکە ڕاستەقینەکان"، بەڵام بە مەرجێک ڕووخسارەکە سپی بێت.

توێژینەوەکە کە لە ڕۆژنامەی زانستی دەروونیدا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت ئێستا ژیریی دەستکرد زۆر باشە لە دروستکردنەوەی وێنەی ئەو خەڵکانەی کە ڕووخسارییان سپییە.

ئەیمی داویڵی نوسەری پێشەنگ لە زانکۆی نیشتیمانی ئوستڕاڵیا دەڵێت بەڵام ژیریی دەستکرد دەتوانێت وێنای خەڵکانی دیکە بکات کە سەر بە نەتەوەی جیاوازن و تایبەتمەندی سپییان تێدایە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە ئەو زانیارییانەی کە بۆ ڕاهێنانی ئەلگۆریثمەکان بەکاردەهێنرێن لایەنگرییان هەیە.

وتیشی " ئەگەر بە بەردەوامی ڕووخساری سپی پێستی ژیری دەستکرد وەکو ڕاستەقینەتر هەستی پێبکرێت، ئەوا ئەم تەکنەلۆجیایە دەتوانێت کاریگەریی جددی لەسەر کەسانی ڕەنگاوڕەنگ هەبێت، ئەوەش لە ڕێی بەهێزکردنی لایەنگری ڕەگەزی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە."

توێژەرەوەکان لە توێژینەوەکەدا 200 وێنەیان بەکارهێناوە 100 وێنەیان لەلایەن ژیری دەستکردەوە دروست کراون و 100 وێنەی دیکەیان وێنەی خەڵکی ڕاستەقینە بوون، دواتر لە 124 بەشداربوویان پرسیوە کام وێنەیە ژیری دەستکردە و کامەی ترییان وێنەی ڕاستەقینەیە.

لە کۆی پێنج وێنەی کە زۆربەی بەشداربووان بە وێنەی ڕاستەقینە ناوییان بردووە، چوار وێنەیان ژیری دەستکرد بوون. لەو پێنج وێنەیەی کە زۆربەی بەشداربووان وەکو ژیری دەستکرد ناوییان بردوون چوارییان وێنەی مرۆڤی ڕاستەقینە بوون.

داویل وتی " تەکنەلۆجیای ژیری دەستکرد زۆر بە خێرایی پێشدەکەوێت و جیاوازییەکانی نێوان ڕووخسارەکانی ژیری دەستکرد و ڕووخساری مرۆڤەکان ڕەنگە بە زوویی نەمێنن."

XS
SM
MD
LG