Accessibility links

ئێران هەڕەشەی لە ناوبردنی ئیسڕائیل دەکات ئەگەر ئیسڕائیل هێرشێکی گەورە بکاتە سەری


سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی
سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی

دەزگای هەواڵی ئیرنای ئێران لە زاری سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسییەوە بڵاویکردەوە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر خاکی ئێران دەکرێت بە تەواوەتی دۆخەکە بگۆڕێت و ببێتە هۆی ئەوەی هیچ شتێک نەمێنێتەوە بۆ " ڕژێمی زایۆنی."

ڕۆژی دووشەممە ڕەئیسی سەردانە سێ ڕۆژەییەکەی بۆ پاکستان دەستپێکرد و بەڵێنیداوە بازرگانییەکان لەگەڵ پاکستانی دراوسێیدا بۆ ساڵانە 10 ملیار دۆلار زیاد بکات.

دوو وڵاتە موسوڵمانەکە لە هەوڵی ئەوەدان پەیوەندییەکانی نێوانییان باشتر بکەنەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەم ساڵدا هێرشی سەربازییان کردە سەر خاکەکانی یەکتر.

ڕۆژی هەینی دەنگی تەقینەوە بەسەر ئاسمانی شاری ئەسفەهانی ئێراندا بیسترا و سەرچاوەکانیش دەڵێن هێرشی ئیسڕائیل بووە، بەڵام تاران ڕووداوەکەی بە کەم زانی و وتی پلانی نیە بۆ وەڵامدانەوە.

لە 13 ی مانگی چواردا ئێران سەدان موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد، ئەوەش وەکو وەڵامێک بۆ ئەو هێرشەی کە لە 1 ی مانگی چواردا کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، کە بووە هۆی کوژرانی چەند ئەفسەرێکی باڵای سوپای ئێران، هێرشەکەش خرایە پاڵ ئیسڕائیل. بەڵام نزیکەی سەرجەم موشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران خرانە خوارەوە.

ڕەئیسی لە وتارەکەیدا لە لاهۆری پاکستان وتی " کۆماری ئیسلامی ئێران بە شانازییەوە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە شۆڕشی فەلەستینییەکان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG