له هه‌واڵه‌کاندا هاتووه که ڕۆژی چوارشه‌مه چواری مانگ له ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت شه‌ڕ و پێکدادانێک له نێوان هێزێکی نه‌ناسراو له لایه‌ک و سوپای پاسداران له لایه‌کی تره‌وه ڕوویدا و له ئه‌نجام دا سێ له هێزه‌کانی سوپای ئێران کوژران و ژماره‌یه‌کی نادیاریش برینداربوون.
له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ئه‌م پێکدادانه وه‌ک چالاکی‌یه‌کی سه‌ربازی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به حیزبی دیمۆکڕات له ئه‌ژمار هاتوه، به‌ڵام هیچ کام له لایه‌نه‌کان به فه‌رمی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و شه‌ڕه‌یان نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ.
پرسیار ئه‌وه‌یه که چه‌ند ئه‌گه‌ری ده‌ستپێکی شه‌ڕی چه‌کداری له نێوان هێزه‌کانی کورد و کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌یه؟ ئه‌م پێکدادانه‌ی ڕۆژی چوارشه‌مه نیشانه‌ی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی دووباره‌ی شه‌ڕی چه‌کداری نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌یه؟ حیزبی دیمۆکڕات به گشتی ئاماده‌یی ستراتژی و تاکتیکی بۆ به‌رخۆدانی سه‌ربازی هه‌یه؟
له وتووێژێک له گه‌ڵ به‌ڕێز عێرفان ڕه‌هنمون، لێکۆڵه‌ری سیاسی له نۆڕوێژ ئه‌م پرسیارانه‌مان تا و تۆ کردووه.