Accessibility links

دکتۆر ئالان نووری: سیستەمی سیاسی لە عێراقدا بەرەو ڕووخان دەڕوات


د. ئالان نووری تاوتوێی دۆخی ئێستای عێراق و خۆپیشاندانەکانی بەغداد و ناوچەکانی تری باشووری وڵاتی کرد.

د. ئالان نووری، مامۆستای زانستە مرۆڤایەتییەکان لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا باسی لە هۆکارەکانی درووستبوونی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان کرد لە عێراقدا و وتی "لە دوای ٢٠٠٣ەوە بەڵێنی ئەوە بە خەڵک درا کە سیستەمێکی دیموکراتی دێتە کایەوە خزمەت بە کۆمەڵگا بکات بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەیە کە بە خەڵک درابوون."

باسی لەوەش کرد ئەو سیستەمەی لە عێراقدا پەیڕەو ئەکرێت، سیستەمێکی باوکسالارییە نەک سیستەمێکی دیموکراتی. ڕێژەی کەمی بەشداریکردنی هاوڵاتییانی لە پرۆسەی دەنگداندا بۆ ئەوە گەڕاندەوە ئەو چینە سیاسییەی لە دەسەڵاتن، چیدی توانای حکومڕانییان نەماوە.چارەسەر ئەوەیە ئەم سیستەمە بگۆڕدرێت، چونکە ئەو سیستەمە سیاسییە بەرەو ڕووخان ئەڕوات.

د. ئالان نووری ڕەخنەی لەو بۆچوونە گرت کە دیوارێک لە نێوان هەرێمی کوردستان و خۆپیشاندانەکانی عێراق درووستدەکات و ئاماژەی بەوە کرد لە هەموو حاڵەتێکدا گەلانی هەرێمی کوردستان لە سیستەمێکی دیموکراتی لە عێراقدا سوودمەند ئەبن و ئەتوانن مافە ڕەواکانی خۆیان بەدەستبهێنن وەک لەو سیستەمەی ئێستا هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:15 0:00


XS
SM
MD
LG