كوژرانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى خه‌لیفه‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام ناسراو به‌داعش، بێ كاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر ئاینده‌ى رێكخراوه‌كه و جم و جۆڵى چه‌كداره‌كانى.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى، پێشتر یه‌كێك بوو له به‌رپرسانى گروپه توندره‌وه ئیسلامیه‌كان، دواى ساڵى 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه، دواتر كاتێك ئازادكراوه، جارێكى تر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ نێو گروپه ئیسلامیه‌كان و له ساڵى 2014 رێكخراوى داعشى دامه‌زراند.
له‌ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا، ده‌یان سه‌ركرده‌ى رێكخراوى داعش له عێراق و سوریا كوژراون و ده‌ستگیركراون، به‌ڵام كوژرانى هیچكام له‌و سه‌ركردانه، هێنده‌ى كوژرانى به‌غدادى كاریگه‌ر نه‌بووه.
له به‌رنامه‌ی ڕوانگه بۆ باس له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته میوانداری به‌ڕێز مۆختار هوشمند، پسپۆری گروپه توندئاژو ئیسلامیه‌کانمان کرد.