Accessibility links

فۆرن پـۆڵسی: مەزڵوم عەبدی تاکە کەسی بیانی بووە ئاگاداری ئۆپەراسیۆنەکەی دژی بەغدادی بووە


ماڵپەڕی فۆرن پـۆڵسی ڕاپـۆرتێکی لە بارەی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمەریکا لە دژی ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕێبەری داعش بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت مەزڵوم عەبدی تاکە کەسی بیانی بووە ئاگاداربووە ئامانجی ئۆپەراسۆنەکە بەغدادیـیە.

فۆرن پـۆڵسی دەڵێت کاربەدەستێک لە بەڕێوەبەراتی ئەمەریکا گوتویەتی دەزگای CIA زانیاریـیەکانی لە بارەی بەغدادی کۆکردووەتەوە بە یارمەتی هێزە کوردیـیەکانی سوریا و دۆستانی ئەمەریکا لە ناوچەکە، لەوانە هەرێمی کوردستان.

گوتوشیەتی هێزی تایبەتی ئەمەریکا لە هەولێر و ناو سوریا بە هەلیکۆپتەر براون بۆ شوێنی ئامانجەکە و کۆماندۆی هێزی تایبەتی ناسراو بە دەلتا فۆرس هەڵیکوتاوەتە سەر حەشارگەکەی بەغدادی.

بەپـێی کاربەدەستانی کوردی سوریا و ئەمەریکا هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ماوەی پـێنج مانگ لەگەڵ حکومەتی ئەمەریکا کاریان کردبوو بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لە بارەی شوێنی بەغدادی. جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی لە ڕێگەی وەرگێڕێکەوە بە فۆرن پـۆڵسی گوتووە ئەو تاکە کەسی بیانی بووە بە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەی زانیبوو. کاربەدەستێکی باڵای ئەمەریکا قسەکەی جەنەڕاڵ مەزڵومی بۆ فۆرن پـۆڵسی پـشتڕاستکردەوە.

مەزڵوم عەبدی گوتوشیەتی بەهۆی لەشکرکێشیـیەکەی تورکیاوە ئۆپەراسیۆنەکە یەک مانگ دواکەوت.

XS
SM
MD
LG