سه‌رۆک ترامپ له ده‌مێکدا له کۆشکی ڕا گوتاری پێشکه‌ش ده‌کرد گوتی، "شه‌وی ڕابردوو ئه‌مه‌ریکا ڕێبه‌ری ژماره یه‌کی تێرۆریستی جیهانی خسته به‌ر ده‌م داد. هه‌روه‌ها گوتی هیچ که‌س له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکا له کرداره‌که‌دا گیانیان له ده‌ست نه‌دا." به‌ڵام ئاماژه‌ی پێدا که ژماره‌یه‌کی زۆر له چه‌کدارانی به‌غدادی له ئه‌و کرداره‌دا کوژران.
ئه‌و گوتی ڕێبه‌ری داعش له نێو تۆنێلێک دا خۆی حه‌شاردابوو که ده‌ێه‌ویست پێیدا ده‌رباز بێت، " له ده‌مێکدا له نێو تۆنێله‌که‌دا هاواری ده‌کرد، ده‌یقیژاند و ده‌یناڵاند" به پشتینده‌که‌ی خۆی ته‌قانده‌وه و سێ منداڵیشی له گه‌ڵ کوژران.
ڕاپۆرته‌کانی مێدیا ده‌ڵێن کرداره‌که له هه‌ریمی ئیدلبی سوریا به‌ڕێوه‌چوو و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک هێلی کۆپتێر، فڕۆکه‌ی جێت و فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان تێیدا به‌شدار بوون.
له مانگی 7 ڕاپۆرتێکی ی‌و ئێن هوشداری دا که ڕێبه‌رانی داعش "له نێو ئه‌و که‌سانه دانه که خۆیان گه‌یاندۆته ناوچه‌ی ئیدلب."
مه‌رگی به‌غدادی تا ئێستا چه‌ندین جار ڕاپۆرت کراوه.
دواین په‌یامی ده‌نگی که گۆیا ده‌نگی ئه‌و بێت له مانگی 9 دا بڵاوکرایه‌وه، که تێیدا به‌غدادی به‌ڵێنی شه‌ڕ له دژی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی دا که زۆر درێژخایه‌ن ده‌بێت.
به‌غدادی له ماوه‌ی تۆمارکردنێکی زیاتر له 30 خوله‌ک له ئه‌و په‌یامه ده‌نگیه‌ی دا ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا " ئێستا له نێو زه‌لکاوه‌کانی ئه‌فغانستان و عێراق که‌وتووه، و ئه‌مه‌ریکا له کۆمه‌ک کردن به هاوپه‌یمانانی له هه‌ریمه‌که و له سه‌رانسه‌ری جیهاندا داماو بووه.
په‌یامه ده‌نگیه‌که ده‌ڵیت، "ئه‌مه‌ریکا هیچی تر ناتوانێت ئه‌نجام بدات بێجگه له گوتنی قسه‌ی بێ مانا و به‌ڵێنی به‌درۆ به هاوپه‌یمانانی بدات."
ته‌نیا که‌سێکی تر، ئه‌ویش ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئه‌یمان ئه‌لزه‌واهێری، پاره‌یه‌کی ئاوا زۆری وه‌ک پاداش بۆ دیاریکراوه.