Accessibility links

کوژرانی بەغدادی پشتڕاستکرایەوە


سەرچاوەیەک بە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکایی گوتووە پـشکنینی DNA پشتڕاستیکردەوە ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنەکەی شەوی شەممە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا کرایە ئامانج و کوژرا ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕێبەری داعش بوو.

لە لایەکی دیکە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر تویتەرەکەی بە ئینگلیزی نووسیویەتی" ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی مێژوویی ئەنجام‌درا بەهۆی کارێکی هاوبەشی هەواڵگیری لەگەڵ ئەمەریکادا."

پاشان نووسیویەتی" ماوەی 5 مانگە کاری هەواڵگیری لەسەر زەوی دەکرا و بەدواداچوونی ورد دەکرا هەتا ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە ئەنجام درا و ئەبو بەکر ئەلبەغدادی کوژرا.

سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە بەشدارییـان لەم کارە مەزنەدا کرد."

وەزارەتی بەرگری تورکیاش دەڵێت ئەوان لەگەڵ لەشکری ئەمەریکا ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەماهەنگیان کردووە بەر لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا.

بەڵام کاربەدەستێک بە کەناڵی CNN ی گوتووە تورکیا هیچ ڕۆڵێکی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا نەبووە، بەڵکو هێزەکانی سوریای دیموکرات هەندێک زانیاری هەواڵگیریـیان دابوو.

XS
SM
MD
LG