Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی عەرەبستانی سعودیە دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە ئەنتۆنی بلینکن ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە سەردانی سعودیە دەکات و لەگەڵ هاوبەشەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا کۆدەبێتەوە و تاوتوێی هەوڵەکان دەکەن بۆ بە دەستهێنانی ئاگربەستێک لە غەززە و ئازادکردنی بارمتە ئیسڕائیلییەکان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ماثیۆ میڵەر لە بەیاننامەیەکدا وتی " بلینکن تاوتوێی زیادبوونی یارمەتییە مرۆییەکان دەکات لەمدواییانەدا بۆ غەززە و تیشک دەخاتە سەر گرنگیی دڵنیابوونەوە لەوەی ئەو زیادبوونە بەردەوام بێت."

وتیشی " وەزیر جەختیش لە گرنگی ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی ململانێکە دەکاتەوە و تاوتوێی هەوڵەکان دەکات بۆ بە دەستهێنانی ئاشتی و ئاسایشێکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا، لە ڕێی ڕێگایەکیشەوە بۆ دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی و گرەنتی ئاسایش بۆ ئیسڕائیل."

میڵەر وتی لە ماوەی سەردانە دوو ڕۆژەییەکەیدا بلینکن بەشداری کۆبوونەوەیەکی وەزیرانی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دەکات، کاردەکات بۆ بەرەوپێشبردنی هەماهەنگییەکانی ئاسایش لە ناوچەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG