کۆشکی سپی ڕایگەیاند کاربەدەستێکی باڵای چین یانگ جیێچی چاوی بە سەرۆک ترامپ و کاربەدەستانی کۆشکی سپی کەوت.
شان سپایسەری وتەبـێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند یانگ سەرکردایەتی شاندێکی شەش کەسی کردووە و چاویان کەوتووە بە هێربەرت ڕەیمند مکماستەر ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی و جارێد کوشنەری گەورە ڕاوێژکار و زاوای سەرۆک ترامپ و ستیڤ بەنن بەرپرسی ستراتیژی کۆشکی سپی.
سپایسەر وتیشی " یانگ هەلی ئەوەی بۆ ڕەخسا سڵاو لە سەرۆک بکات."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز