ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کاردانەوەی جیاوازی بە دوای خۆیدا هێناوە. لەناو هەرێمی کوردستان ڕای جیاواز هەیە لەسەر ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر هەندێک بە دەستکەوتێکی گەورەی مێژوویی دەبینن و هەندێکیش بە شکستێکی سیاسی و ئابوری دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان ناوی دەبەن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی داکۆکی لە مافەکان دەکەن ئاماژە دەکەن بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا. دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت ئەو ڕاپۆرتانە پشت بە چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی و دەزگای میدیایی دەبەستن
ئیسلامیستیەکان لە کۆمەڵگەی کوردیدا هەڵوێستێکی توندتریان نواندووە بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوودا بەرامبەر جەژنی نەورۆز و ئەو جەژنە نەتەوەییەی کورد ڕەت دەکەنەوە. وەک شیکەرەوە ئاماژەی پێدەکەن ئەوە هەوڵێکی تری ئیسلامیستیەکانە بۆ بە کلتورکردنی ئاین لە کۆمەڵگەدا، نەک هەوڵێک بۆ بەهێزکردنی بێت وەک ئاینێک
ژنانی ئێران بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی، بەهۆی یاسا و ڕێساکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەردەوام مافەکانیان لێ زەوت دەکرێت و سەرکوت دەکرێن. سەدان و بگرە هەزاران ژن لە ئێران دەستگیرکراون و لە زیندانە بەدناوەکانی ڕژێمی ئێراندا ژیان بەسەر دەبەن.
هاوکاتی قەیرانە قوڵە سیاسییەکانی ناو کۆماری ئیسلامی ئێران، پێناچێت هێشتاش ئۆپزسیۆنەکانی ئێران پڕۆژەیەکیان هەبێت بۆ ئەگەری هەر گۆڕانکارییەکی چاوەڕوانکراو لەو وڵاتەدا. هاوکات دابەشبوونێک دەبینرێت لەناو ئۆپزسیۆنی کوردیدا لەسەر هاوپەیمانێتی و هاوبەندی کردن لەگەڵ ئەم یان ئەو لایەنی ئۆپزسیۆنی ئێرانیدا.
ئۆکراین، پاش یەک ساڵ لەو شەڕەی ڕوسیا سەپاندویەتی بە سەرکەوتوو دادەنرێت لە هەردوو ڕەهەندی سیاسی و لەشکریشەوە. کاریگەرییەکانی ئەم شەڕە سەپێندراوەی ڕوسیا زۆرن لەسەر جیهان هەرچەندە زۆرێکیش لە سیاسەت و بەرنامەڕێژییەکانی ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا شکستیان هێناوە.
پێدەچێت ڕەهەندەکانی وەک گەندەڵی و بە سیاسیکردن، باڵی کێشابێت بەسەر بوومەلەرزەکەی تورکیادا و لەوەش دەرچووە هەر تەنها وەک کارەساتێکی سروشتی سەیر بکرێت. زیاتر لە 130 کەس لەسەر دروستکردنی باڵەخانەکان دەستگیر دەکرێن بەڵام سەرۆکی تورکیا دەڵێت زۆربەی باڵەخانە داڕماوەکان کۆن بوون.
سەرۆک بایدن بەشێکی زۆری وتاری ساڵانەی خۆیی تەرخانکرد بۆ باسکردنی ڕەوشی ناوخۆی ئەمەریکا و زیاتریش جەختی لەوە کردەوە پێویستە کەلێنی ناکۆکییەکانی نێوان کۆمارییەکان و دیموکراتەکان کەم بکرێنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و ئەو نێوەندانەی داکۆکی لە مافەکان دەکەن ساڵانە ڕاپۆرتی خۆیان هەیە لەسەر ڕەوشی مافەکان لە جیهان. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ساڵانە خەڵاتێکی تایبەتی هەیە بۆ ئەوانەی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن.بەشدار حەسەن پارێزەر و سەرۆکی تیمی پارێزەرانی گیراوەکانی بادینان یەکێک بوو لەوانە
بەپێی ڕای ئەندامانی پارتی گەلانی دیموکرات ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و لایەنەکەیشی واتە پارتی داد و گەشەپێدان بەرامبەریان دەیکەن بەشێکە لەو هەڵمەتەی بۆ سەرکوتکردنی دەنگی جودابیران و ئۆپزسیۆنەکان دەستیپێکردووە لەڕێی بەکارهێنانی دادگاکانی تورکیاوە.
شۆڕشی ژینا و داواکان بۆ ئازادی لەناو کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەروادێ و زیاتر پەرەدەسەنن، هەرچەندە دەسەڵاتدارانی ئەو ڕژێمە هەموو هێز و تواناییەکی خۆیان بەکاردەهێنن بۆ سەرکوتکردنی ئازادیخوازانی ئەو شۆڕشەی لەسەر بنەمای "ژن ژیان ئازادی" خەڵکی ئەو وڵاتەی ڕژاندۆتە سەر شەقامەکان.
کۆماری تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێت بگوترێت لە یەک کاتدا پێشێلی سنوری ئاسمانی و زەمینی عێراق و سوریایان کردووە و بە درۆن و تۆپی دوورهاوێژ بۆردومانێکی قورسی ناوچەکان دەکەن و جەختیش دەکەنەوە لەوەی هۆکاری ئاسایشییان هەیە بۆ ئەو هێرشانەیان.
زیاتر نیشـان بده