Accessibility links

سـوره‌یا فه‌لاح باس له‌ 52 هه‌مینی كۆنگره‌ی كۆمسـیۆنی تایبه‌ت به‌ ڕه‌وشی ژنان ده‌كات


كۆمسـیۆنی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕه‌وشی ژنان له‌ جیهان
The_Commission_on_the_Status_of_Women

له‌ 25 ی مانگی دووه‌وه‌ كۆنگره‌ی 52 هه‌مینی خۆی به‌ به‌شـداری نزیكه‌ی 5600 ڕێـكخراوی سڤیلی له‌ نیویۆرك ده‌سـتی به‌ كاره‌كانی كردووه‌ و بڕیاره‌ تا 7 ی مانگی سێ به‌رده‌وامبێت.

بابه‌ته‌ سه‌ره‌كیـیه‌كانی كۆنگره‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ته‌رخانكردنی دارایی بۆ به‌ یه‌كسـانیكردنی ژنان و پـیاوان و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ به‌ تواناكردنی ژنان له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا.

خانم سوره‌یا فه‌لاح شـاره‌زای بواری په‌یوه‌ندیـیه‌ نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان و به‌رگری له‌ مافی ژنان پـێده‌چێت تاكه‌ ژنی كوردبێت له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شـداری بكات، وه‌ له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان ده‌ڵێت جێی داخه‌ هه‌زاران ژن له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌شـداریـیان له‌و كۆنگره‌یه‌دا كردووه‌ و ئه‌وه‌ چه‌ند ڕۆژێـكه‌ له‌ نێوانیاندا ده‌گه‌ڕێم تاكو ژنێـكی تری كورد ببینم نه‌مدیوه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6:15 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG