Accessibility links

سوره‌یا فه‌لاح باس له‌ پـێشـێلـكاریـیه‌كانی دژ به‌ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئێراندا ده‌كات


سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی ئیسلامی ئێران هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ سوره‌یا فه‌لاح سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژنانی كورد بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ باكوری ئه‌مریكا سـازكردووه‌.

خاتوون سوریا ده‌ڵێت چه‌وسـاندنه‌وه‌ و سه‌ركوتكردن دژی هه‌موو لایه‌ك له‌ ئێراندا ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه‌ داوا له‌ ڕێـكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران و جیهاندا ده‌كات له‌و كه‌مپـینانه‌ به‌شـداری بكه‌ن كه‌ تیایدا داكۆكی له‌ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ ئێراندا ده‌كرێت.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4:42 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG