وه‌ک چاوه‌ڕوان‌ده‌کرا له ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا له شـاری دیاربه‌کر په‌یامه ئاشـتیـیانه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕابه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان خوێندرایه‌وه که تیایدا داوای کۆتایی هێنان به خه‌باتی چه‌کداری کرد و کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که له تورکیا و ده‌سـتپـێـکردنی قۆناغێـکی نوێی کاری سیاسی بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد.
ئه‌م هه‌نگاوه به ئه‌رێنی له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیاوه ناودێرکرا. کوردیش لای خۆیه‌وه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسـتی حزبی و جه‌ماوه‌ریی پشـتگیری خۆی بۆ په‌یامه‌که ده‌ربڕی.
ئه‌حمه‌د تورک هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی جڤاکا دیموکراتی و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی ئاشـتی و دیموکراسی پـشـتیوانی ته‌واوی خۆیان بۆ په‌یامه‌که نیشـاندا. هه‌روه‌ها گردبوونه‌وه‌ی به سه‌دان هه‌زار که‌س له ئاهه‌نگه‌که‌دا و به‌رزکردنه‌وه‌ی وێنه‌کانی ئۆجه‌لان و ئاڵای په‌که‌که، نیشـانه‌ی پشـتگیری جه‌ماوه‌ریـیه له په‌یامه‌که و ئه‌و پـرۆسه ئاشـتیـیه‌ی وا له تورکیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد.
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که حه‌یده‌ر که‌ریم و ڕۆبین ڕه‌شوان به‌ڕێوه‌یان برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
حوسامه‌دین زه‌نده‌رلی ئۆغلوو، په‌رله‌مانتاری سه‌ر به پارتی ئاشـتی و دیموکراسی.
فوئاد ئۆنه‌ن، نووسه‌ر و چالاکوان.