له‌به‌ر چاو گرتنی ژماره‌ی کورد له هه‌نده‌ران به‌رامبه‌ر به ده‌یه‌کانی پێشووتر چه‌ند به‌رابه‌ر بوه به تاێبه‌تی له وڵاتانی ئه‌وروپایی و ئهسکندنافی. گه‌نجان ولاوانی کورد له سوید له دیدی کۆمه‌ڵ ناسێکه‌وه.
دکتۆر به‌رزو ئه‌لیاسی وانه بێژ‌و توێژه‌ر له زانکۆی لوند له سوید که له‌و باره‌یه‌وه چه‌ندین توێژینه‌وه و نووسینی هه‌یه له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره به‌وه‌ی هۆێ چی بوه سه‌رنجی به لاوانی کورد داوه له سوید ده‌ڵێت" نزیکه‌ی 100 هه‌زار کورد له سوید هه‌یه که به هۆێ توند و تیژی سیاسی که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست روبه‌روو بوه‌ته‌وه روویان کردوه‌ته ئه‌م وڵاته، دکتۆر به‌رزو ده‌ڵی سه‌باره‌ت به نه‌وه‌ی یه‌کم لێکۆڵینه‌وه کراوه به‌ڵام من ئه‌مویست سه‌باره‌ت به کور و کچانی کورد لێکۆڵینه‌وه بکه‌م که چ جۆره گرفتێکیان هه‌یه وه چۆن شناسایی خۆیان پێک دێنن له ناو کۆمه‌ڵگای سویدیدا.دکتۆر به‌رزۆ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی لاوانی کورد له سوید چۆن خۆیان پێناسه ده‌که‌ن ده‌ڵێت راستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه شناسێکی زۆر زۆر ئاڵۆزه زۆربه‌یان وه‌ک کورد خۆیان پێناسه ده‌که‌ن نه وه‌ک ئێرانی، عێراقی، تورکی وه یاخود سوری به‌ڵام له هه‌مان کاتێشدا ئه‌ڵێن ئێمه به‌شێکین له کۆمه‌ڵگای سویدی و زۆر کاتیش وه‌کو سویدی خۆیان پێناسه ده‌که‌ن. دکتۆر به‌رزو ده‌شڵێت سوید ده‌وڵه‌تێک بوه که زۆر زۆر یارمه‌تی گه‌لی کوردی داوه، له زۆر بواره‌وه، له بواری که‌ڵتوری، له بواری زمانه‌وه، له بواری هونه‌ره‌وه و ده‌رفه‌تێکی زۆر گرنگی ره‌خساندوه بۆ گه‌لی کورد، بۆ تاراوگه‌ی کورد وه کوردیش به راستی به شێوه‌یه‌کی زۆر زۆر جوان و رێکخراو به کاری هێناوه وه ئه‌گه‌ر به‌راووردی که‌ێت له‌گه‌ڵ تورک، عه‌رب، فارس و ئاشوریه‌کان کورد سه‌رکه‌وتووتر بوه له‌و بوارانه‌دا".