Accessibility links

شه‌ماڵ به‌شیری: ئه‌گه‌ر ئێران بخوازێت قۆناغێکی نوێ ده‌ستپێبکات ئه‌وا ده‌بێت کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکات


شه‌ماڵ به‌شیری
شه‌ماڵ به‌شیری
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (په‌ژاک) ڕایگه‌یاندووه‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستای ناوچه‌که‌دا پێویسته‌ تاران چاره‌سه‌ریه‌کی ڕژدی هه‌بێت بۆ کێشه‌ی کورد له‌ ئێراندا.

له‌ ده‌ستپێکی ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی په‌ژاکدا هاتووه‌ هاتنه‌ سه‌رکاری یازده‌یه‌مین حکومه‌تی ئێرانی هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزی له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئێران و دژواربوونی قه‌یرانه‌کانی ناوخۆیی.

به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌ ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی په‌ژاک ده‌ڵێت هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیه‌وه‌ په‌ژاک بڕوای به‌ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد بووه‌ له‌ ئێراندا و نه‌ویستراوه‌ ئه‌زموونی تێکۆشانی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دووباره‌ بکرێته‌وه‌ و ئه‌و جۆره‌ ڕێگه‌یانه‌ بگیرێنه‌ به‌ر که‌ ده‌رگا له‌به‌رده‌م قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتری کێشه‌کاندا ده‌کاته‌وه‌.

به‌ڕێز به‌شیری ده‌شڵێت له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا په‌یامێک سه‌رچاوه‌که‌ی له‌ ئیمرالیه‌وه‌یه‌ و ئاڕاسته‌ی په‌ژاک کراوه‌ تا جارێکی تریش ‌هه‌وڵبدات بۆ چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له‌ ئێراندا.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، شه‌ماڵ به‌شیری ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات بۆچی په‌ژاک له‌وبڕوایه‌دایه‌ کورد له‌ ئێراندا هاو هه‌ڵوێسته‌ بۆ چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه‌ی کێشه‌ی کورد له‌ وڵاته‌که‌دا و ده‌ڵێت هه‌ڵوێستی کورد له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌ره‌ دوایی ئێراندا هه‌ر هه‌مان په‌یامی هه‌بووه‌ که‌ گه‌لی کورد ده‌خوازێت به‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتیکیه‌کانی خۆی بگات وه‌ ئاماده‌ و کراوه‌شه‌ بۆ به‌کارهێنانی هه‌موو ڕێ و ڕێبازه‌کانی چاره‌سه‌ریه‌کی ئاشتیانه‌ و دیموکراتیانه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:


please wait

No media source currently available

0:00 0:08:04 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG