به‌ڕێوبه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش پشتڕاستی کرده‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما و ڕێبه‌رانی تری جیهانیش ئه‌م ڕێکه‌وتنه به‌راییه به گرنگ ده‌زانن و وه‌ک هه‌نگاوێکیش لێی ده‌ڕوانن بۆ ڕێگه‌گرتن له بوونی ئێران به خاوه‌نی چه‌کی ناو‌کی.
جه‌عفه‌ری حامیدی نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت پێویسته دوو شت هه‌ن لێک جودا بکرێنه‌وه له‌م ڕێکه‌وتنه به‌راییه‌ی نێوان زلهێزه‌کانی جیهان و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وانیش ده‌قی ڕێکه‌وتنه‌که و بهرهنجامهکانیهتی، وه‌ک به‌ڕێز حامیدی ئاماژه‌ی پێده‌کات له‌وانه‌یه کاتێکی زیاتری بوێت بۆ بینینی ئاکامه‌کانی.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، جه‌عفه‌ر حامیدی ده‌شڵێت مه‌خابن ئه‌و ڕێکه‌وتنه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران به سه‌رکه‌وتنێک بۆ دیپلۆماسیه‌تی نوێی ئێران داده‌نێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی وه‌ک به‌ڕێز حامیدی ده‌ڵێت "ئێران توانی له چوارچێوه‌ی نێونه‌ته‌وییدا له‌گه‌ڵ زلهێزه‌کانی جیهاندا بگاته ئه‌نجام به‌بێ ئه‌وه‌ی پاشه‌کشه له بنه‌ماکانی دید و بۆچوونی خۆیدا بکات".
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: