دیپلۆماتی ئه‌مه‌ریکا ڤیکتۆریا نۆلاند ڕووبه‌ڕووی په‌یامنێران بووه‌وه پاش دزه‌کردنی وتووێژه تایبه‌ته‌کانی سه‌ر ته‌له‌فۆنی که تۆمارکرابوو و تیایدا لێدوانی بێڕێزی له‌سه‌ر یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌درێت و باس له داهاتوی سیاسی ئۆکرانیا ده‌کرێت.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانان له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له که‌یڤ کۆبووه‌وه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو ڕاسته‌وخۆ قسه له‌سه‌ر وتووێژه تۆمارکراوه‌که بکات.
ڤیکتۆریا نۆلاند به ئاماده بووانی ڕاگه‌یاند "بێگومان من باسی وتووێژێکی دیپلۆماسی تایبه‌ت ناکه‌م جگه‌له‌وه‌ی ئه‌مه ڕێگایه‌کی باشی چاودێری بوو ده‌نگه‌که زۆر زۆر ساف بوو".
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ پێیان وایه ڕه‌نگه ڕوسیا ده‌ستی هه‌بوبێت له‌م تۆمارکردنی ده‌نگه‌دا که ده‌نگی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه نولاند و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئۆکرانیا جێفری په‌یته.
ڕوسیا ئه‌مه‌ریکا تاوانبار ده‌کات به ده‌ستخسته نێو کاروباری سیاسی ئۆکرانیاوه. نولاند ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ڕوسیا ئاڵۆزه.
زانیاری زیاتر له‌م ڕاپۆرته‌دایه.