Accessibility links

مێزگرد: 26هه‌مین ساڵیادی کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه‌


له‌ یادی 26 هه‌مین ساڵی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان به‌ ڕپێوانی جه‌ماوه‌ری بۆ سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان ئه‌م یاده‌ به‌رز ڕاده‌گرن.
ڕێوڕه‌سمه‌که‌ی ئه‌م ساڵ جیاوازی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابوردوو ئه‌مه‌ش پاش واژوکردنی بڕیاری به‌ پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
له‌ میانه‌ی مێزگردێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئاراس عابد جێگری کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێت میوانێکی زۆر له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ هاتوون بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ به‌شداری کردن له‌ مه‌ڕاسیمی ئه‌م ساڵ له‌ ناویاندا نوێنه‌ری تایبه‌تی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیش.
کامیل عه‌بدولقادر وته‌بێژی فه‌رمی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ میانه‌ی هه‌مان مێزگرددا باس له‌ قوربانیانی کیمابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌کات و داوای یارمه‌تی له‌ ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌کات هاوکاری قوربانییه‌کان بکه‌ن که‌ 26 ساڵ پاش ئه‌و کاره‌ساته‌ش به‌ ده‌ست کاریگه‌رییه‌کانی پاش کیمابارانه‌که‌وه‌ ده‌ناڵێنن.
ده‌قی مێزگرده‌که‌.
please wait

No media source currently available

0:00 0:17:12 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG