Accessibility links

هه‌له‌و واشنتن: هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له‌ شه‌ڕی دژی داعش


پاش په‌ره‌سه‌ندنی تواناکانی داعش، ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ستی به‌‌ هه‌ڵمه‌تێـکی گه‌وره‌ کرد بۆ پـێـکهێنانی هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی به‌رفراوان بۆ لاوازکردن و پاشان له‌ناوبردنی ئه‌م ڕێـکخراوه‌ مه‌ترسیداره‌.

زۆری نه‌خایاند ئه‌مه‌ریکا سه‌رکه‌وتووانه‌ به‌و ئامانجه‌ گه‌یشت و ته‌نانه‌ت توانی ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕاسته‌وخۆ به‌شـداری پـێبکات له‌ هێرشه‌ ئاسـمانیـیه‌کانیشدا، ئه‌مه‌ش بۆخۆی په‌یامێـکه‌ که‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ شه‌ڕی دژی موسڵمانان و عه‌ره‌ب نیـیه‌، به‌ڵـکو شه‌ڕێـکه‌ بۆ نه‌هێشـتنی گرووپـێـکی تێرۆرستی که‌ به‌ بیروباوه‌ڕه‌ نامۆکه‌یه‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌ که‌سانی توندڕه‌و بۆ خۆی ڕاده‌کێشێت.

ئه‌گه‌رچی هێرشه‌ ئاسـمانیـیه‌کان زیانی گه‌وره‌یان به‌ داعش گه‌یاندووه‌، به‌ڵام گومان هه‌یه‌ به‌بێ بوونی هێزێـکی له‌شـکری ڕێکخراوی یه‌کگرتوو له‌سه‌ر زه‌وی بتوانرێت به‌ سانایی ئه‌م گرووپه‌ له‌ناوبـبرێت که‌ له‌ نێو دوو وڵاتی دراوسێی نائارامدا چه‌ندان شار و شارۆچکه‌یان کۆنترۆڵکردووه‌.

ئه‌مه‌ریکا و هه‌موو وڵاتانی به‌شـدار له‌ هاوپه‌یمانێتیـیه‌که‌ هه‌تا ئێسـتا هیچ کامێـکیان له‌گه‌ڵ ناردنی هێزی زه‌مینی نین‌ و ده‌ڵێن ئه‌مه‌ کاری هێزه‌کانی عێراق و ئۆپـۆزسیۆنی میانڕه‌وی سوریایه‌.

به‌ڵام ئایا ئه‌و هێزانه‌ له‌و ئاسته‌دان له‌ قۆناغی به‌رگریـیه‌وه‌ به‌ره‌و هێرشکردن هه‌نگاو بنێن؟

هێزه‌ کوردیـیه‌کانیش به‌وانه‌ی سوریاشه‌وه‌ ده‌توانن ناکۆکیـیه‌ سیاسیـیه‌کانی خۆیان وه‌لاوه‌ بنێن و پاراستنی هه‌موو ناوچه‌ کوردیـیه‌کان له‌ سه‌عدیـیه‌ و جه‌له‌ولاوه‌ هه‌تا ده‌گاته‌ شه‌نگال و قامیشلو و کۆبانی و عه‌فرین وه‌ک یه‌ک له‌ ئه‌ستۆی هه‌ر هه‌موویاندا ببێت؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ میوانه‌کان بوون.
دکتۆر کرمانج گوندی، پـرۆفیسۆر له‌ زانکۆی تێنسی سته‌یت.
دکتۆر عه‌زیز بارزانی، جێـگری سه‌رۆکی سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست بۆ کاروباری ئاشتی.

please wait

No media source currently available

0:00 0:47:55 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG