ده‌سه‌ڵاتدارانی بولگاریا که‌سێـکی فهڕهنسیـیان ڕاده‌سـتی فه‌ڕه‌نسا کرد که له‌سه‌ر هێرشه‌کانی پاریس فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی بۆ ده‌رچووه.
فغیتس ژۆلی ژواکین 19 سـاڵ ته‌مه‌ن له 1 ی مانگی یه‌ک له‌سه‌ر سهرپـێچیـیهکی دیکه ده‌ستگیرکرا کاتێـک هه‌وڵی دابوو له بولگاریاوه خۆی به تورکیا بکات. پـۆلیسی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت ناوبراو هاوکاری هه‌ردوو برا تاوانکاره‌که‌ی کردووه (شه‌ریف و سه‌عید کواچی)، ئه‌وانه‌ی له 7 ی مانگی یه‌کدا له پاریس هێرشیان کرده سه‌ر ئۆفیسی هه‌فته‌نامه‌ی شارلی ئێبدو و تیایدا 12 که‌سیان کوشت.
فغیتس تاوانباره به به‌شداریکردن له ڕێـکخراوێـکی تێرۆرسـتی که کارده‌کات بۆ په‌یداکردنی خه‌ڵک تاوه‌کو بچن بۆ سوریا شه‌ڕ بکه‌ن.
کاربه‌ده‌ستێـکی فه‌ڕه‌نسی به ئاژانسی دهنگوباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوت فغیتس ئه‌مڕۆ پـێنجشه‌ممه گه‌ینراوه‌ته فه‌ڕه‌نسا و پـێشبینی کرد به زووترین کاس بـبرێته به‌رده‌م دادگا.