یه‌ک له ڕێبه‌رانی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران له وتووێژێکدا ده‌ڵێت که ئه‌وان خه‌باتی چه‌کداریان به شێوه‌ی کاتی ڕاگرتووه و له کاتی گونجاو‌دا ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه.
ئایا ئه‌مه ده‌توانێت به مانای ئه‌وه بێت که خه‌باتی چه‌کداری وه‌ک شێوه‌یه‌ک له خه‌باتی سیاسی ده‌توانێت داخوازییه‌کانی گه‌لی کورد له ئێران ده‌سته‌به‌ر بکات؟
چ هۆ گه‌لێک له ئه‌م سه‌رده‌مه تایبه‌ته‌دا خه‌باتی چه‌کداری ده‌کات به شێوه‌یه‌کی گونجاو له خه‌بات بۆ کوردستانی ئێران؟
کولتووری که‌مپ نشینی وه ده‌ستکه‌وته‌کان و زیانه‌کانی چه‌ند کاریگه‌ری له سه‌ر حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستانی ئێران بووه و ئه‌و حیزبانه چۆن ده‌توانن به‌ره‌نگاری ئه‌و دۆخه بن؟
کاوه ئاهه‌نگه‌ری لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی بلژیک له وتووێژیک له گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که خه‌باتی سیاسی ته‌ک ڕه‌هه‌ندی له ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا هیچ ده‌ستکه‌وتێک ده‌سته‌به‌ر ناکات.