نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان و کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ قه‌یرانی سوریا داوای یارمه‌تی ئێران ده‌کات بۆ هێنانه دی ئاگربه‌سـتێـک له‌و وڵاته له میانه‌ی جه‌ژنی قورباندا که له هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌سـتپـێده‌کات.
ئه‌لئه‌خزه‌ر ئه‌لئیبراهیمی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتی قه‌یرانه‌که‌ی سوریا ڕۆژ دوای ڕۆژ خراپـتر ده‌بێت و پـێویسته ئه‌و خوێنڕشتنه ڕابگیرێت.
ئه‌م به‌یانـنامه‌یه‌ی ئیبراهیمی دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه دێت که له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئێرانی له تاران سـازی دابوون، له‌وانه سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و وه‌زیری ده‌ره‌وه عه‌لی ئه‌کبه‌ر سـاڵحی.
له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا فڕۆکه‌یه‌کی ئهرمینیایا ناچارکرد بنیشێته‌وه که به‌ره‌و سوریا ده‌ڕۆیشت، ئه‌وه‌ش تاوه‌کو باره‌که‌ی بـبشکنن.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن فڕۆکه‌که شتی سیڤیلی بارکردووه، بۆیه ڕێـگه‌ی پـێده‌ده‌ن له گه‌شـته‌که‌ی به‌رده‌وامبێت، ئه‌گه‌ر بێت و هیچی دیکه‌ی تیادا نه‌دۆزرێته‌وه.