جه‌بار ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید له‌سه‌ر لیستی پارتی ژینگه وتارێـکی بۆ ڕۆژنامه‌یه‌کی سوید نووسیوه و تیادا داوای لابردنی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ده‌کات له لیسـتی ڕێـکخراوه تێرۆریسـتیـیه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپادا.
به‌ڵام کارێـکی وه‌ها هه‌تا چه‌ند ده‌بێته گوشـارێـکی کاریگه‌ر بۆ سه‌ر تورکیا، جه‌بار ئه‌مین له وتووێژێـکدا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت ته‌نها هه‌ر باسـکردنی ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئاشتی له تورکیادا بێته دی و خه‌ڵـکی کورد به مافه ڕه‌واکانی خۆی بگات، ئه‌مه بۆخۆی گوشارێـکه بۆ سه‌ر تورکیا. ده‌شڵێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ک قسه بکرێت له‌سه‌ر مافی کورد چ به لابردنی پارتی کرێکارانی کوردسـتان له لیستی ڕێـکخراوه تێرۆریسـتیـیه‌کان یان شـاندێـک ڕه‌وانه‌ی کوردسـتان بکرێت یانیش له وتارێـکدا باسی ئه‌م بابه‌ته بکرێت، ئه‌وا فشاره بۆ سه‌ر حکومه‌تی تورکیا تاوه‌کو مه‌سه‌له‌ی کورد به شێوه‌یه‌کی ئاشـتی و ڕه‌وایانه چاره‌سه‌ر بکات.
سه‌باره‌ت به گرفته‌کانی به‌رده‌م یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ لابردنی په‌که‌که له‌و لیسته، ده‌ڵێت ئه‌وروپا کێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا نیـیه و ته‌نانه‌ت له ژێر گوشـاری تورکیا و ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وروپا په‌که‌که‌ی له‌و لیسته‌دا داناوه، به‌ڵام ده‌شڵێت هه‌ندێـک وڵاتی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندی باشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ تورکیا و له‌وانه‌یه له ئێسـتادا خۆیان نه‌خه‌نه ژێر باری ئه‌وه‌ی به ئاسانی په‌که‌که له‌و لیسته‌دا لابه‌رن.
گوتیشی هه‌تا ئێسـتا به شێوه‌یه‌کی گشـتی باسی لابردنی په‌که‌که له‌و لیسته نه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌مه یه‌که‌م جاره له نێو خه‌ڵـکی ئه‌وروپادا به چاوێـکی دیکه ده‌ڕوانـنه په‌که‌که، له پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامه ئاشتیـیه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان سه‌رۆکی په‌که‌که له مانگی سێ‌دا.
له باره‌ی هه‌وڵه‌کانی ڕه‌وه‌ندی کوردی له ئه‌وروپا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، گوتی هه‌وڵ دراوه، به‌ڵام به چڕی نه‌بووه، بۆیه هیواداره پاش ڕاگرتنی شه‌ڕ و ده‌سـتپـێـکردن به کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که، ڕه‌وه‌ندی کورد و پارته سیاسـیه کوردیـیه‌کانیش هه‌موویان پـێکه‌وه له ده‌ره‌وه گوشار بخه‌نه سه‌ر وڵاتان بۆ لابردنی په‌که‌که له‌و لیسته‌دا.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر په‌که‌که له ئه‌وروپا ده‌سـتگیرکراون، په‌رله‌مانتار جه‌بار ئه‌مین گوتی ئه‌و له دژی ده‌سـتگیرکردنی هه‌ر که‌سێـکه به تاوانی چالاکی سیاسی له نێو ڕێـکخراوێـکی ڕزگاریخوازدا، بۆیه داوا ده‌کات ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر په‌که‌که ده‌سـتگیرکراون چ له کوردسـتان بن یان له ئه‌وروپا، ده‌بێت ئازادبکرێن.