دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا: پێ ناچێت کارمه‌ندانی کمسیۆنه‌کانی هه‌ڵبژاردن راهێنانێکی باشیان پێ کرابێت
خۆشبه‌ختانه هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا به بێ گرفتێکی وا گه‌وره کۆتایی پێ هات، سه‌ره رای ئاماره جۆرا و جۆره کان له سه‌ر ئه‌نجامه به‌راییه‌کان، هێشتا هاووڵاتیان به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی سه‌ر ئه‌نجامه کۆتاییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کاندان.
دکتۆر گۆران عه‌بدوڵا یه‌کیك له چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌و ئاماره جۆراو جۆرانه ده‌ڵێت " منیش هه‌ر وا خۆشحاڵم هه‌ڵبژاردنه‌کان وا به ئاسایی به‌رێوه چوو، به‌ڵام به داخه‌وه کۆمه‌ڵێک داتا و کۆمه‌ڵێک ژماره بڵا ئه‌کرێنه‌وه که جێگای گومانن وه ئه‌مه‌ش دیسان پرسیار ده‌خاته سه‌ر رێکاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان که پێم وایه له سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و رێکخراوه‌ییه که‌م ئه‌کاته‌وه وه سه‌ربه‌خۆییه‌که‌ی ئه‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. دکتۆر گۆران هه‌ر وه‌ها ده‌لێت به دڵنیاییه‌وه تاکو ئه‌نجامه فه‌رمیه‌کان رانه‌گه‌ێنرێ، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی که ده‌زگاکانی راگه‌یاندن بڵاوی ئه‌که‌نه‌وه یان لایه‌نێک بڵاوی ئه‌کاته‌وه به راستی ئامار‌ی فه‌رمی نیین و ڕه‌نگه له خزمه‌تی ئه‌م رێکخراوو یان ئه‌و حیزب بشکێته‌وه ".