ئارڤین ئه‌حمه‌دیپور: به پێ پێداویستی وهه‌ل و مه‌رجه‌کان " کۆدار" راگه‌یندرا
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی گوایه پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ( پژاک) به نیازی راگه‌یاندنی هه‌ندێ گۆڕانکاریه،له لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌مان پارته‌وه رێکخراوه‌یه‌کی تر به‌ناوی "کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک وئازادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان" (کۆدار) له داێک ده‌بێت.
ئارڤین ئه‌حمه‌دیپور به‌رپرسی کۆمیته‌ی په‌ێوه‌ندیه‌کانی "کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک وئازادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان" (کۆدار) له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له/ رادیۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " ئێمه له ماوه‌ی 10 ساڵی رابوردوودا و له چوارچێوه‌ی بنه‌ما ئاێدیۆلۆژیه‌کانمان هه‌وڵی ئه‌وه‌مان داوه که بتوانین سیستمی کۆنفیدراڵی و دیمۆکراتیک له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پیاده بکه‌ێن، کاک ئارڤین هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت بێگومان به‌و پێشڤه چوونانه‌ی 10 ساڵی رابوردوو و پێداچوونه‌وه به هه‌موو سیاسه‌ته‌کانی خۆماندا، به خاڵه نیگه‌تیڤ و پۆزه‌تیڤه‌کان و هه‌ڵوێسته‌کانمان، گه‌ێشتینه ئه‌و باوه‌ره‌ی که به پێ ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی که ئه‌مرۆ هه‌م له ئاستی جیهانیدا و له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، وه به تاێبه‌تی له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان دا له ئارادایه پێویستیمان به قوناغێکی نوێ هه‌یه، به دامه‌زراندنی سیستم هه‌یه. کاک ئارڤین ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی که ئه‌مرۆ ئێمه له کۆنفرانسی راگه‌یاندن رامانگه‌یاند ئه‌وه‌یه دامه‌زراندنی "کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک و ئازادی رؤژهه‌ڵاتی کوردستان "(کۆدار) که بۆ ماوه‌ی ساڵێکه کاری بۆ ده‌که‌ێن.