Accessibility links

ئه‌شکان کوردی: پاسدارانی کۆماری ئیسلامی راسته‌وخۆ ئاگر به‌ر ده‌ده‌نه‌ ماڵێک له‌ گوندێکدا له‌ سه‌رده‌شت


Ashkan Kurdi
Ashkan Kurdi
ئه‌شکان کوردی: پاسدارانی کۆماری ئیسلامی راسته‌وخۆ ئاگر به‌ر ده‌ده‌نه‌ ماڵێک له‌ گوندێکدا له‌ سه‌رده‌شت
ڤیدیوه‌ک له‌سه‌ر تۆره‌ کۆمڵایه‌تیه‌کان بڵاو بوه‌ته‌وه‌ وا نیشان ده‌دات ماڵێک له‌ که‌نار گوندێکدا ئاگری تێبه‌ر بوه‌ وگوایه‌ به‌ ده‌ستی پاسدارانی ئیسلامی سووتێنراوه‌.
کاک ئه‌شکان کوردی چالاکی کار و باری رامیاری و سڤیل له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌/ رادێۆێ به‌شی کوردی دنگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " به‌ڵی ئه‌مه‌ ڤیدیۆه‌کی راستیه‌ که‌ 15 – 20 رۆژ پێش ئێستا له‌ گوندی مه‌زناوی له‌ ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت رووێ داوه‌، هه‌ر وه‌کو له‌ ڤیدیۆه‌که‌دا ده‌ر ده‌که‌و‌ێت پاسدارانی کۆماری ئیسلامی راسته‌وخۆ ئاگر ده‌ده‌نه‌ ماڵێ هاووڵاتیه‌کی بێ دیفاعی گونده‌که‌. کاک ئه‌شکان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت رووخاندن و سووتاندن و قه‌ڵاچوونی گه‌لی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ شێوه‌یه‌کی سیستماتیک رۆژانه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و رژێمه‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت وهه‌ر‌ وه‌ها ده‌شزانن سه‌رتاسه‌ری سنووره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ باشوری کوردستان به‌ مین چێندراوون و ساڵانه‌ ته‌نها له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت 20 – 30 که‌س به‌ مینه‌وه‌ ده‌کوژرێن".
please wait

No media source currently available

0:00 0:06:57 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG