Accessibility links

سۆران پاڵانی: یه‌کێک له‌ گرفته‌کانی ئۆپوزسیۆنی ئێرانی نه‌بوونی یه‌ک گووتاری بوه‌


Soran Palani
Soran Palani
سۆران پاڵانی: یه‌کێک له‌ گرفته‌کانی ئۆپوزسیۆنی ئێرانی نه‌بوونی یه‌ک گووتاری بوه‌
جارێکی تر کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ به‌ به‌شداری پارت و رێکخراوه‌کانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ جیاجیاکانی ئێران له‌ ژێر درووشمی گۆرنکاریه‌کانی ناوچه‌ و داهاتووی ئێران له‌ شاری ستۆکهۆڵم به‌رێوه‌ چوو.
سۆران پاڵانی چاودێر و چالاکی کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌و کۆنگره‌ نزیکه‌ی 9 ساڵ کارکردنیان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌ له‌ ئاکامی ئه‌و ئاڵوگۆرانه‌ی که‌ له‌ ناوچه‌که‌ و له‌ ئێراندا هاتوه‌ته‌ کایه‌وه‌ به‌ باشیان زانیوه‌ که‌ ئه‌و کۆنفرانسه‌ رێک بخه‌ن. کاک سۆران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئالوگۆره‌کان به‌ شێوه‌ی راسته‌و خۆ یان نه‌ راسته‌و خۆ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێران هه‌یه‌، وه‌ ئه‌بینین به‌شێک له‌و به‌ ناو کرانه‌وه‌ش که‌ له‌ دووای هاتنه‌ سه‌رکاری رۆحانی کراوه‌ له‌ ئاکامی ئه‌و ئاڵوگۆرانه‌یه‌ که‌ له‌ ناوچه‌که‌دا هاتوه‌ته‌ کایه‌وه‌ و ئێران رۆژ به‌ رۆژ پاشه‌ کشه‌ ئه‌کا. کاک سۆران ده‌شڵێت یه‌کێک له‌ گرفته‌کانی ئۆپوزسیۆنی ئێرانی نه‌بوونی یه‌ک گووتاری بوه‌ تا ئێستا وه‌ ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ هۆکارێک بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپوزسیۆنی ئێرانی پرش و بڵاو بێ و نه‌توانی خاوه‌نی ده‌نگێکی یه‌کگرتوو بێ".
please wait

No media source currently available

0:00 0:06:59 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG