دکتۆر موسته‌فا شه‌مامی:لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دوور له واقعیه‌ته‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی سیاسهتگوزاریان کردووه
دیاره بۆ هه‌ر کات وقوناغێک، بۆ هه‌ر جۆره بزوتنه‌وه‌یه‌ک پێوێستی به کاری تاێبه‌تی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا هه‌یه بۆ پلان داڕشتن و چوونیه‌تی خه‌باتکردن بۆ به ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کان. پارت و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا چه‌ند ژیر و ریالستانه باری ئه‌مرۆێ رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان هه‌ڵسه‌نگاندوون وخوێندنه‌وه‌ی بۆ کردوون؟
دکتۆر موسته‌فا شه‌مامی به‌رپرسی شورای هه‌ماهه‌نگی بزوتنه‌وه‌ی کۆماریخوازی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" به داخه‌وه لایه‌نه‌کانی کوردی وه‌کو رێکخراوه‌کان، حیزبه‌کان و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان تا ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته‌دا به شێوه‌یه‌کی میتافیزیکی خۆێ ساغکردووه وه له هه‌مان حاڵ‌دا دوور له واقعیه‌ته‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، سیاسهتگوزاریان کردووه. دکتۆر موسته‌فا هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به داخه‌وه به هۆێ دوور بوونی لایه‌نه‌کان له واقعی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسه‌ت به شێوه‌یه‌کی ریالیستی نه‌کراوه وه هه‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌و نوسخانه‌ی که بۆ ته‌داوی ده‌ردی کۆمه‌ڵگا لایه‌نه‌کان ده‌ری ده‌که‌ن زۆر زۆر دوور له واقعیه‌ته وه ئه‌نجامه‌کانیشی به داخه‌وه لایه‌نه‌کان لێ رازی نیین وه یاخود له‌گه‌ڵدا سازگار نیین، ده‌شڵێت زۆر له‌و رێکخراوانه‌ی باس له گۆڕان و گۆڕانکاری ده‌که‌ن به داخه‌وه گۆڕانه‌کان که‌م و زۆر تائثیریان له خۆێان نه‌کردووه که ئه‌و رێکخراوانه پێویسته به تناسبی ئه‌م گۆڕانکاریانه، گۆڕان له ستراتیژی، گۆڕان له ئه‌هدافی ستراتیژی، گۆڕان له ئه‌جه‌ندای سیاسی، گۆڕان له درووشم و گۆڕان له جۆرێ هه‌لس و که‌وتی خۆیان بکه‌ن که هه‌ر وه‌کو ده‌بینین زۆر لایه‌نه‌کان که‌م و زۆر خه‌ریکن خۆیان له‌گه‌ڵ ره‌وتی گۆڕانکاریه‌کان سازگار ده‌که‌ن".