Accessibility links

ته‌ێموور ئه‌لیاسی: ویستمان په‌یامێک بنێرین بۆ ئێرانیه‌کان که‌ پرسی فیدرالیزم مه‌ترسیه‌ک نییه‌ بۆ ئێران


TaimoorAliassi
TaimoorAliassi
ته‌ێموور ئه‌لیاسی: ویستمان په‌یامێک بنێرین بۆ ئێرانیه‌کان که‌ پرسی فیدرالیزم مه‌ترسیه‌ک نییه‌ بۆ ئێران
به‌ به‌شداری چه‌ند که‌سایه‌تی کورد و سویسری و نوێنه‌رانی هه‌ندی له‌ پارته‌ رامیاریه‌کانی کوردستان له‌ نێوانیان موسته‌فا هیجری سکرتێری گستی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، نه‌ته‌وه‌ و ئایینیه‌کانی ئێران، کۆنفرانسێک له‌ په‌رله‌مانی سویسرا به‌رێوه‌ چوو.
TaimoorAliassi
TaimoorAliassi

ته‌ێموور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران- ژنێڤ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌و کۆنفرانسه‌ به‌ ده‌ستپێشخه‌ری کۆمڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران- ژنێڤ و هەروەها بە سەرپەرستی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەرەی وڵاتی سویس پێک هات و ده‌شڵێت ئه‌مه‌ یه‌کمین جاره‌ کۆنفرانسێک به‌و شێوه‌یه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی کۆێ نه‌ته‌وه‌کانی ئێران له‌ په‌رله‌مانی سویس به‌رێوه‌ ده‌چێت و دیاره‌ ئێمه‌ چه‌ند ئامانجێکمان بوو له‌ گرتنی ئه‌م کۆنفرانسه‌، ئاگادارکردنی په‌رله‌مانی سویس که‌ له‌ ئێراندا ته‌نیا نه‌ته‌وه‌ی فارس و شیعه‌ نییه‌ به‌ڵکۆ نه‌ته‌وه‌کانی تریش وه‌کو کورد، به‌لوچ و ئازه‌ری له‌وێ ده‌ژێن، ویستمان په‌یامێک بنێرین بۆ ئێرانیه‌کان که‌ پرسی فیدرالیزم مه‌ترسیه‌ک نییه‌ بۆ ئێران، بۆ وێنه‌ وڵاتی سویس له‌ چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ پێکهاتووه‌، پێکه‌وه‌ ده‌ژین و یه‌کێک له‌ به‌هێزترین وڵاتانی جیهانن له‌ باره‌ی ئابوریه‌وه‌ وه‌ هه‌ر وه‌ها له‌ کمسیۆنی په‌ێوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی سویس داوامان کرد کۆنفرانسێک بگرن له‌ ژنێڤ، کۆنفرانسێکی نیۆنه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌کان له‌ ئێران. کاک ته‌ێموور هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت کاک موسته‌فا هیجری سکرتێری گستی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌ ووتاره‌که‌ێدا باسی سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری کۆماری ئیسلامی کرد که‌ له‌سه‌ر ئایدیۆلۆژی و ولایه‌تی فه‌قیه‌ دامه‌زراوه‌ که‌ له‌گه‌ڵ مه‌فهومی دیمۆکراسی یه‌ک ناگرێته‌وه‌".
please wait

No media source currently available

0:00 0:05:52 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG