هێمن سه‌ێدێ: چوونه‌وه‌ی وڵات به پاسپۆرتی ئێرانی له ئیعتباری حیزبه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه
له هه‌ندێ له میدیاکاندا و هه‌ر وه‌ها له ڤیدێۆیه‌کدا موسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران داوا له ئه‌ندامانیان ده‌کات که نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک به پاسپۆرتی ئێرانی سه‌ردانی ئێران بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌رده‌م وڵاتانی ئه‌وروپایی وه‌کو پاساوێک به کاری ده‌هێنێت.
هێمن سه‌ێدێ لێکۆڵه‌ری کاروباری رامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌و ئه‌ندامانی حیزب که به پاسپۆرتی ئێرانیه‌وه ده‌چنه‌وه ناوخۆێ وڵات ئه‌وه زیانێکی گه‌وره له ئیعتباری ئه‌و حیزبه ده‌دات وه هاوکات زیانێکی گه‌وره له کار‌و چالاکانی سیاسی ده‌دات له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، که‌سانێک به ڕاستی چالاکی سیاسین و که‌سانێک که له داهاتوودا ره‌نگه له ناوخۆێ وڵات بێنه ده‌ره‌وه و پێویستیان به‌وه بێت که له وڵاتێکی ئه‌وروپایی پشتێوانی بکرێن و په‌نابه‌ریان وه‌ربگێردرێ. ئه‌وانیش تووشی کێشه ده‌بن و ئیعتباری قسه‌کانی ئه‌وانیش که راسته ده‌چێته ژێر پرسیاره‌وه. کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به راستی زۆر نمونه‌مان بینیوه، که‌سانێک ک به راستی ئه‌ندامی ته‌شکیلاتی نهێنی حیزبه‌کان بوون، که‌سانێک که گیانی خۆیان له‌سه‌ر به‌ری ده‌ستیان دانابوو و له ناوخۆێ وڵاته‌وه چه‌ندین جار په‌ێوه‌ندی راسته‌و خۆیان له‌گه‌ڵ حیزبه‌کاندا وه‌رگرتووه، مه‌ترسی گیران و ئیعدامیان له‌سه‌ر بوه خۆیان ده‌رباز کردوه، خۆیان گه‌یاندوه‌ته وڵاتێکی ئازاد، به‌ڵام له‌و وڵاته‌دا داوای په‌نابه‌ریه‌که‌یان قه‌بول نه‌کراوه. کاک هێمن ده‌شڵێت ئه‌و پێشنیاره‌ی کاک موسته‌فا هیجری له لایه‌ن باقی حیزبه‌کانیشه‌وه ئه‌گه‌ریش پێشوازی لێ نه‌کرێت به لایه‌نی که‌م به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بریاره‌ی حدکا هه‌ڵوێست ناگرن".