Accessibility links

سه‌میر مه‌حه‌مه‌د نور: حکومه‌تی عێراق نه‌ پێ ده‌کرێت سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولا بپارێزێت و نه‌ رێگاش به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌دات


Samir Mohammad Nur سه‌میر مه‌حه‌مه‌د نور
Samir Mohammad Nur سه‌میر مه‌حه‌مه‌د نور
سه‌میر مه‌حه‌مه‌د نور: حکومه‌تی عێراق نه‌ پێ ده‌کرێت سه‌عدیه‌ و جه‌له‌ولا بپارێزێت و نه‌ رێگاش به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌دات
دوژمنانی کورد له‌ داعش وتوندره‌وه‌ ئیسلامیه‌کان هه‌ر نه‌یانهێشت چله‌ی کوژراوه‌کانی رووداوه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی خانه‌قین به‌سه‌ر بچێت و چه‌ند رۆژێک پاش تۆڵه‌ی خۆیان و گێراوه‌کانیان له‌ جه‌له‌ولا- قه‌ره‌غان کرده‌وه‌.
Jalaola جه‌له‌ولا
Jalaola جه‌له‌ولا

سه‌میر مه‌حه‌مه‌د نور سه‌رۆکی شاره‌وانی خانه‌قین له‌ وتو وێژێکی به‌ په‌له‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت" له‌ راستیدا ئه‌و ناوچانه‌ ئێستاکه‌ له‌ ژێر کۆنترۆڵی حکومه‌تی عێراقیدایه‌، چ له‌شکه‌ر، پۆلیس وه‌ یاخود هێزه‌کانی (طوارئ) وه‌ هه‌ر وه‌کو ده‌زانن هێزه‌ کوردیه‌کان له‌و‌ ناوچانه‌دا نه‌ماوون تاکۆ ناوچه‌که‌ بپارێزن، چونکه‌ هه‌ر له‌ 2008 وه‌ به‌ پێ ئه‌و رێکه‌وتننامه‌ی له‌ نێوان حکومه‌تی عێراق، هێزه‌کانی ئه‌مریکا و هێزی پێشمه‌رگه‌ واژوو کرا ئه‌و ناوچانه‌یان به‌ جێ هێشتن، ئه‌گینا له‌و کاتانه‌دا تا ناوچه‌ی شاره‌بان له‌ ژێر کۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌دا بوو. کاک سه‌میر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له‌و رواژانه‌وه‌ که‌ ئه‌م ناوچانه‌ دراونه‌ته‌ ده‌ستی حکومه‌تی عێراقی، تیرۆریستان رۆژ نییه‌ له‌و ناوچاندا کاری خۆیان ئه‌نجام نه‌ده‌ن و هاوڵاتیان نه‌خه‌نه‌ مه‌ترسی. کاک سه‌میر ده‌شڵێت له‌ راستیدا حکومه‌ته‌که،‌ حکومه‌تێکی لاوازه‌ و ناهێلێت هێزی پێشمه‌رگه‌ بچێته‌ ئه‌و ناوچانه‌ وه‌ نه‌ خویانیش پێیان ده‌کرێت له‌ هاوڵاتیان به‌رگری بکه‌ن".
XS
SM
MD
LG