Accessibility links

جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌ موسڵ رووی دا کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه‌


Jabbar Yawar
Jabbar Yawar

جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌ موسڵ رووی دا کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه‌
رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی عێراق و شام وه‌ یاخود داعش پاش کرداره‌ تیرۆریستیه‌کانیان له‌ ناوچه‌کانی فه‌لوجه‌ و رومادی، خانه‌قین و جه‌له‌ولا، که‌رکوک و تۆزخورماتوو، ئێستاکه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێکی زۆری موسڵ دا گرتوون. ئاخۆ ئه‌مه‌ تا چه‌ند مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاێنده‌ی حکومه‌تی عێراق و هه‌ر وه‌ها هه‌رێمی کوردستان؟
جه‌بار یاوه‌ر ووته‌ بێژی هێزه‌کانی پاراستی هه‌رێمی کوردستان و سکرتێری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"دیاره‌ ئه‌مه‌ هه‌ل و مه‌رجێکی زۆر ترسناک و نه‌خوازراوه‌، ئێمه‌ له‌ کۆتایی 2012 و ‌سه‌ره‌تا 2013 هه‌موو لایه‌نه‌کانمان ئاگادار کرد له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ ترسناکه‌، چۆنکه‌ زانیاریمان هه‌بوو که‌ هه‌موو ئه‌و رێکخراوانه‌ی سه‌ر به‌ القاعده‌ن جگه‌ له‌ داعش، ئه‌وانه‌ی تری جیشی ئیسلامی، ئه‌نسار و ئیسلام، نه‌قشبه‌ندی، پاشماوه‌ی به‌عسیه‌کان، زۆر زۆر به‌ ووردی و به‌ چالاکانه‌ کار ده‌که‌ن بۆ ئه‌م رۆژه‌ی که‌ ئێستا هه‌ل و مه‌رجه‌که‌ گه‌ێشته‌ ئه‌م راده‌یه‌ی که‌ ئێستا هه‌یه‌. به‌ڵام به‌ راستی نه‌ حکومه‌تی ئیتحادی گوێ لێ ئه‌گرتین وه‌ نه‌ به‌ راستی دۆستانیش گرنگیه‌کیان ئه‌دا به‌و زانیاریه‌ی که‌ ئێمه‌ ئه‌ماندانێ وه‌ هه‌موو جارێک سه‌رنجمان را ئه‌کێشا که‌ ئه‌مه‌ رۆژێک دێت موسیبه‌تێکی گه‌وره‌ تووشی ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌کات. کاک جه‌بار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش ئێستا که‌ روو ئه‌دات هه‌مووێ هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه‌ بوو ئه‌و کاته‌ که‌ حکومه‌تی عێراق گوێ نه‌ ئه‌دا به‌وه‌ی که‌ چه‌ند جارێک ووتمان با ئێمه‌ هه‌م ئاهه‌نگ بین، هاوکار بین له‌ ناوچه‌کانی موسڵ، که‌رکووک، له‌ ناوچه‌کانی دیالێ به‌ڵام ئه‌و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قه‌بولی نه‌ئه‌کرد و رازی نه‌ ئه‌بوو که‌ ئێمه‌ به‌ هاوئاهه‌نگی له‌و ناوچانه‌دا کار بکه‌ێن".
please wait

No media source currently available

0:00 0:07:16 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG