نه‌وزاد هیتێۆتی: هه‌رێمی کوردستان نابێ ملکه‌چی هیچ لایه‌نێک بێت
فیشاری ده‌ره‌کی هه‌میشه یه‌کێک له‌و ئامرازه سه‌ره‌کیانه بوه بۆ ئه‌وه‌ی عێراقیه‌کان پێکه‌و کار بکه‌ن، به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و فیشارانه به‌ری کورد که‌وتووه و له سه‌ر ئه‌نجامیش کورد هیچ ده‌سکه‌وتێکی تێدا نه‌بوه. پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و جۆره رێبازه سه‌رکه‌وتووه بوه وه یاخود شکه‌ستی هێناوه؟
نه‌وزاد هیتێۆتی خوێندکاری دکتۆراه له رێبازی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له زانکۆێ لیسته‌ر له ئینگلستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" به بروای من عێراق وڵاتێکی فه‌ره نه‌ته‌وه‌وه و فه‌ره ئایینیه و به‌رده‌وام له ژێر فیشاری ده‌ره‌کیدا بوه چ له لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌که‌دا وه یاخود وڵاتانی تر، به‌ڵام ئه‌م گوشارانه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوونه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر کام له‌و وڵاتانه‌ی ده‌ست تێکه‌ڵاویان هه‌بوه له کاروباری ناوخۆێ عێراقدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاییفهیهکی دیاریکراو بوه، نه‌ک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو عێراقیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی سیستمێکی دیموکراتیکی سڤیل دابمه‌زرێنن که به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌کان بگرێته‌وه. کاک نه‌وزاد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت سه‌رکردایه‌تی کورد ده‌بێت هه‌نگاوه‌کانی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردا بێت و نه‌بێته به‌شێک له‌م شه‌ره‌ی نێوان شیعه و سونییه‌کان که چه‌ندین له وڵاتانی هه‌رێمیش ده‌ستیان تێدا هه‌یه ، به‌ڵکۆ به‌رگری له ناوچه‌کانی خۆێ بکات و له مافه‌کانیشی پاشه‌که‌شه نه‌کات".