مه‌هدی فه‌تاحی: له 100 ساڵی رابوردوودا هه‌لێکی وا بۆ کورد نه‌رخساوه به‌ڵام تا ئێستا سیاسه‌تمه‌دارانی کورد که‌ڵک له‌و هه‌له مێژوویانه وه‌ر نه‌گرتوون
میدیاکان زۆر جار به بێ به‌ڵگه به مه‌به‌ستی چه‌واشه کاری یان له نه‌بوونی زانیاری درووست هه‌ندێ شت بڵاو ده‌که‌نه‌وه گوایه لایه‌نێکی کوردی و زۆرتر ئاماژه به پارتی ده‌که‌ن که له‌م پێلانگێڕیهی داعش دا ده‌ستیان هه‌یه.
رۆژنامه‌نووس مه‌هدی فه‌تاحی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی که له میدیاکاندا هاتووه ده‌ڵێت" خۆێ شته‌که له بناغه‌دا په‌ێوه‌ندی به‌و دوو هێزه‌وه هه‌یه که ئێستا کهۆتونهته دژی یه‌ک، که ناویان لێ ناوون ده‌سه‌ڵات یان لایه‌نی عوسمانی و سه‌فه‌وی، ئه‌و هێزه‌یه که تورکیا، قه‌ته‌ر و سعودیه له لایه‌ک و ئێران و حیزبوڵا و سوریا و کۆمه‌ڵێک گروپی توندره‌وی تر له لایه‌کی تره‌وه، په‌ێوه‌ندیه‌کی تریش به‌و کێشه‌یه‌وه به داخه‌وه نوبوونی په‌یامی هاووبه‌ش، نه‌بوونی ستراتیژی هاووبه‌ش له نێوان هێزه سیاسیه‌کانی کوردستاندایه، به تایبه‌تی یه‌کێیتی و پارتی وه نزیکی یه‌کێیتی له لایه‌نی ئێرانی و نزیکی و په‌ێوه‌ندی پته‌وی پارتی له لایه‌نی تورکیاوه، ئه‌مه خۆێ ئه‌و ههڵساندنه درووست ده‌کات له میدیاکان و له بۆچوونی هه‌ندێ لێکۆڵینه‌وه‌ی سیاسی که ئه‌بیسترێ و ئه‌بینرێ له ته‌لفزیون یان له شوێنه‌کانی تردا. کاک مه‌هدی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت کورد ئه‌گه‌ر توانی بێ لایه‌ن بێت، ئه‌گه‌ریش نه‌ێتوانی یه‌ک لایه‌نیان هه‌ڵبژێرن، نه‌ک ئه‌وه‌ی دابه‌ش بن به‌سه‌ر دوو لایه‌نه‌که چونکه ئه‌مه ماڵوێرانی بۆ کورد درووست ده‌کات".