سالار مه‌حمود: پرسی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی کوردی ته‌نها به درووشم و بانگه‌شه ناکرێ
یه‌کێک له‌و گرفتانه که تووشی کورد بوه و ده‌ست به‌رداری نییه ئه‌وه‌یه که یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست نیین. ئێستا که ئه‌و هه‌له‌ی هاتوه‌ته پێشه‌وه و پرسی کورد ده‌خرێته رفراندومهوه، که‌سانێک له‌و ناو لایه‌نه کوردیه‌کاندا به پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆله‌که مه‌له ده‌که‌ن.
سالار مه‌حمود ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت ئه‌م دابه‌شبوونه ده‌ڵێت" ئێستا هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ر ده‌م دوو ریانێکدایه، ئایا بچێته‌وه پاڵ ئه‌و عێراقه‌ی که ناتوانێ ئێراده‌یه‌کی ده‌زگایی(موسساتی) به پشت به‌ستن به ده‌ستور وڵات به‌رێوه بات یان ئه‌وه‌تا وه‌کو ئه‌و (واقعه‌ی) له ساڵی 91 به‌ڵام به جۆرێکی تر جیاواز به بێ حکومه‌تی عێراقی دام و ده‌زگاکانی خۆێ به‌رێوه ببات. کاک سالار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت بۆ گه‌لی کورد له ئێستادا دۆخێک هاتوه‌ته پێشه‌وه ئه‌بێ تییاێدا هه‌ڵه‌کانی رابوردوو دووباره نه‌کاته‌وه وه ده‌رفه‌ته‌کان به جۆرێک بقۆزێته‌وه ئێمه‌ش و هاو شێوه‌ی گه‌لانی تر بتوانین له چوارچێوه‌ی نیشتمان و ئاڵا و ده‌زگای گشتی خۆماندا ئیداره‌ی خۆبه‌ریوه‌به‌ری خۆمان به‌رێوه به‌رین وه جیاواز له‌و دۆخه‌ی 10 – 11 ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م عێراقه‌دا که هێشتا نه‌ێتوانیوه هیچ بنه‌مایه‌کی ده‌ستوری له مافه‌کانی کورد به‌دی بهێنی، ئێمه هه‌ر چاوه‌ڕێمان کرد به‌ڵام چاوه‌ڕوانیه‌کان گه‌یشتونه‌ته کۆتایی. کاک سالار هه‌ر وا ده‌لێت له ئێستادا ئه‌و بار‌و دۆخه به دیدی ئێمه بارودۆخێکه چۆن هه‌وڵ بده‌ێن ئه‌و ناوچانه له رێگه‌ی رفراندۆمێکهوه بێنه‌وه سه‌ر کوردستان. کاک سالار ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندی به پرسی سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاندن و ده‌وڵه‌تی کوردیه‌وه هه‌یه، ته‌نها به درووشم و ته‌نها به بانگه‌شه و ته‌نها به بانگه‌واز ناکرێ".