Accessibility links

نه‌وزاد هیتێۆتی: ئه‌مه‌ریکا هێڵی سووری نییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی کوردستان


Nawzad Hetuti
Nawzad Hetuti

نه‌وزاد هیتێۆتی: ئه‌مه‌ریکا هێڵی سووری نییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی کوردستان

دکتۆر کینث پۆلاک لێکۆڵه‌ری پێشینی زانیاره‌کانی CIA و شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ راپۆرتێکدا بۆ کۆمیته‌ی په‌ێوه‌ندیه‌کانی دره‌وه‌ی سینات چه‌ند بژاردێکی سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی سه‌وداکردن له‌گه‌ڵ عێراق پێشنیار کردووه‌ له‌ نێوانیاندا کۆنفیدراڵی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.

نه‌وزاد هیتێۆتی خوێندکاری دکتۆراه‌ له‌ رێبازی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ زانکۆێLeicster له‌ ئینگلستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌و راپۆرته‌ی که‌ ئه‌و به‌ سینات پێشکه‌شی کردووه‌ ئاماژه‌ به‌ کۆمه‌ڵێک خاڵ و بابه‌ت ئه‌کا‌ت که‌ پێ وایه‌ ئه‌مه‌ریکا له‌م بارو و دۆخه‌ی که‌ ئێستا عێراقی تێدایه‌، ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م بژاردانه‌ زۆر باش نیین به‌ڵام پێی وایه‌ ئه‌مه‌ریکا ته‌نها ئه‌توانێت له‌و رێگایه‌وه‌ به‌شێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆێ بپارێزیت و له‌وانه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکاشدا نه‌ گونجی. کاک نه‌وزاد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت دکتۆر پۆڵاک ئاماژه‌ به‌ چوار سیناریۆ ده‌کات، له‌وانه‌ عێراقێکی یه‌کگرتوو، یاخود له‌ سوریاوه‌ ده‌ستپێکردن وه‌ یاخود باسی به‌ربه‌ستکردن یان رێگرتن له‌م کێشه‌ ده‌کات وه‌ یاخود سیناریۆێ دابه‌شکردنی عێراق. کاک نه‌وزاد ده‌شڵێت من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌مه‌ریکا هێڵی سووری نییه‌ به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردستان، به‌ڵکۆ کۆمه‌ڵێک پلانی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان سه‌ری نه‌گرت ناچاره‌ ئه‌وه‌ی تر به‌ کار بهێنێت، ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت بیرو بۆچوونێک به‌سه‌ر عێراقیه‌کاندا بسه‌پێنێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:42 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG