دکتۆر رێبوار فه‌تاح: کوردستان به نه‌وته‌وه ئه‌توانێ ببێته ده‌وڵه‌تێکی زۆر ده‌سه‌ڵاتدار له‌و ناوچه‌یه
ساڵه‌هایه مشت و مڕی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ر وا درێژه‌ی هه‌یه و هه‌ر کام له هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ند لێکدانه‌وه‌ی جێوازیان بۆ ده‌ستور هه‌یه. ئێستاکه که که‌شتیه‌کی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان له ئاوه‌کانی نزدیک به ئه‌مریکا گێری خواردووه، ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه ئاێینده‌ی ناردنه ده‌روه‌ی نه‌وت به چی ده‌گات؟
دکتۆر رێبوار فه‌تاح شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناوراست له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ ته‌له/ رادێۆێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" هه‌ندێ به‌ند هه‌یه له ده‌ستوری عێراق دا که ئه‌کرێ گفت و گۆێ له‌سه‌ر بکرێ ئاخۆ کوردستان مافی خۆیه‌تی نه‌وت بفرۆشی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر روون نیین، ئه‌وه کێشه‌ی ناوه‌ته‌وه، چونکه به‌غدا به جۆرێک وه‌ری ئه‌گێڕی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به جۆرێکی تر. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ بۆ عێراق رێگا نادات کوردستان سه‌ربه‌خۆیانه نه‌وتی خۆێ ره‌وانه ده‌ره‌وه بکات، ئایا په‌ێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که کوردستان له ده‌ستیان سڕ نه‌بات ،ده‌ڵێت دیاره ئه‌وه به‌شێکی گه‌وره‌یه‌تی و به‌شێکی دیکه‌ش ئه‌وه‌یه که نه‌وتی کوردستان به تاێبه‌تی دووای ئه‌وه‌ی که داعش چوه‌ته ئه‌و ناوچانه و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دوو چاێ نه‌وتی گه‌وره‌ی که‌رکوکی له ژێر ده‌ستدایه، حکومه‌تی عێراق ده‌رامه‌ت و داراییه‌کی زۆری نه‌وتی له ده‌ست ئه‌چێت، جگه له‌وه کوردستان به نه‌وته‌وه ئه‌توانێ ببێته ده‌وڵه‌تێکی زۆر ده‌سه‌ڵاتدار له‌و ناوچه‌یه، ئه‌وانه هه‌موو مه‌ترسیین بۆ حکومه‌تی به‌غدا".