سه‌ڵاح بایه‌زیدی: ده‌رفه‌تێک بوو وه‌کو کۆمه‌ڵه له کۆنفرانسه‌کانی مه‌کسیک و ئۆرۆگۆای به‌شداری بکه‌ێن
به‌شداریکردنی که‌سایه‌تی و پارت و لایه‌نه کوردیه‌کان له کۆبۆنه‌وه و کۆنفرانسه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌رفه‌تێکه نه‌ک هه‌ر بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ئه‌و لایه‌نانه به جیهانی ده‌ره‌وه به‌ڵکۆ هه‌ر وه‌ها گه‌یاندنی ده‌نگی کورد و داخوازیهکانیشی.
سه‌ڵاح بایه‌زیدی ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی ئه‌م دواییهێدا بۆ هه‌ندێ له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین ده‌ڵێت " له مانگی رابوردوو ده‌رفه‌تێک بوو که وه‌کو نوێنه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه به‌شداریمان له دوو کۆنفرانس کرد، یه‌کمیان له مه‌کسیک له کۆنفرانسی سۆسیالست ئینترناسێۆناڵ که زۆرتر له نۆێنه‌رانی 68 وڵات تێدا به‌شداریان کرد و ئه‌وه‌ی تریش له ئۆرۆگوای له کۆنفرانسی هاوپه‌ێمانی پێشره‌و. کاک سه‌لاح ده‌ڵێت له کۆنفرانسی یه‌کم باسی کێشه‌ی کۆچبه‌ری و ئاواره‌یی، نابه‌رابه‌ری له وڵاتانه‌ی که پاش که‌وتوون، گرفته سیاسیه‌کانی جیهان، کێشه‌ی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین و هه‌ر وه‌ها ئاماژه‌ش به داعش کرا. به‌ڵام له کۆنفرانسی مۆنتیڤیدۆێ ئۆرۆگوای باسی نه یه‌کسانی کرا له‌سه‌ر ئاستی جیهان. کاک سه‌ڵاح ده‌شڵێت هه‌ر وه‌ها کێشه‌ی کوردیش له لایه‌ن رێکخراوه‌یه‌کی چه‌پی ئیسرائیلیه‌وه باس کرا". جێ ئاماژیه کاک سه‌ڵاح له ئۆرۆگۆای چاوی به هه‌ره خاکیتهرین و هه‌ژارترین سه‌رۆک کۆماری جیهان که‌وت.