سلێمان موراد شه‌مۆ: ناچار بوین خۆپێشاندانه‌که به جێ بهێڵین له‌به‌ر درۆشمه‌کان
له رۆژی شه‌ممه کورده ئیزیدیه‌کانی ده‌ڤه‌ری واشنتن له‌گه‌ڵ کورده‌کانی تری ده‌وروبه‌ر و هه‌ندێ له ئیاله‌ته‌کانی تر له‌به‌رامبه‌ر کۆشکی سپی بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ئه‌و ئیزیدیانه‌ی له سه‌ر شاخی شه‌نگاڵ دا به تێنوو و برسیه‌تی ماونه‌ته‌وه خۆپێشاندانێکیان سازدا که سه‌دان که‌سان تێدا به‌شداریان کرد.
سلێمان موراد شه‌مۆ یه‌کێک له ئیزیدیه‌کانی ده‌ڤه‌ری واشنتن له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئێمه بریارمان دابوو به درۆشمی تاێبه‌ت به شه‌نگاڵ له‌و خۆپێشاندانه‌دا به‌شداری بکه‌ێن و ته‌نها ئه‌و درۆشمانه به‌رز بکه‌ێنه‌وه و بڵێنه‌وه که په‌ێوه‌ندی به‌و کاره‌ساته‌وه هه‌یه، به‌ڵام به داخه‌وه که‌سانێک له ناو خۆپێشاندانه‌که درۆشمه‌کانیان به درۆشمی پارتایه‌تی گۆریه‌وه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌لکۆ به ئاڵاکانیشدا درۆشمه‌کانی ئێمه‌یان داپۆشی. کاک سلێمان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئێمه دژ به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای کوردستاندا نیین به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و تابلوانهی به ده‌ستی که‌سانی ئێمه‌وه بوو به ئاڵاکانیان داپۆشی. کاک سلێمان ده‌شڵێت، خۆپێشاندان، خۆپێشاندانی ئێمه بوو وه له‌سه‌ر درۆشمه‌کان له پێشدا رێک کهوتبووێن به‌ڵام که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه کار کراو ده‌ستیان به‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌که‌دا گرت، ناچار بوین شوێنه‌که به جێ بهێڵی".