سالار مەحمود: ئێمە پرۆژەی بە فەرمی ناساندنی ژینوساێدی شەنگاڵ پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان کردووە
پاش نزیکەی دوو هەفتە هێشتا پرسیارێکی زۆر گەورە لە مێشکی هەموو کوردێکدایە، کە بۆ هیچ شوێنێک لەوانەی لە لایەن تیرۆریستەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) وە داگێر کراوون بێجگە لە مەخمور ئازاد نەکراوون؟
سالار مەحمود ئەندام پەرلەمانی کوردستان بۆ خولی دووەم لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دیارە ئەو ناوچانەی داعش داگیری کردبوو ئێستا بە پشتێوانی فرۆکە جەنگیەکان و وە بە ئیرادەی هێزی پێشمەرگە بەرە بەرە ئازاد دەکرێنەوە، دووای مەخمور، تلکێف و گوێر و هەندێ شوێنی تر ئازاد کراوون، وە بۆچوونەکان و تێروانینەکان بەو جۆرەیە کە لە چەند رۆژی ئاێیندەدا چەند دەڤەرێکی تریش ئازاد دەکرێن، وە بەنداوی موسل و چەندین گوندی تریش ئازاد کراوون، لەبەر ئەوە پێمان وایە ئێستاکە قوناغەکە ئەوەیە هێزی پێشمەرگە لە بەرگریەوە بەرەو پەلاماردان خۆێ ئامادە دەکات بۆ ئازاد کردنی شوێنەکانی دیکە. کاک سالار هەر وەها دەڵێت پێشمەرگە ئێستاکە لە تەکنیکی روبەروو بۆنەوەی ئەو جۆرە شەڕەی داعش دەێکات فێر بوە وە ئەتوانێ قوباغ بە قوناغ ئەو ناوچای داگیری کردبوو لیان بسێنیتەوە یان پێشرەویەکانیان لە پێشا رابگرێت. کاک سالاردەشڵێت خەڵکی کوردستان چاوەرێە ئەو خەڵکانەی کە ئاوارە بوون وە شوێنەکانیان دەست داعش کەوتووە لە ئێستادا بە ئیرادەی کۆمەڵگاێ نێونەتەوەیی و هێزی پێشمەرگە بتوانێ کونترۆڵی بکاتەوە بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە بە ئارامی بچنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، کاکە سالار هەر وەها دەڵێت ئێمە بە پێویستی دەزانین ناوچەکانی گەرمەسێریش بکەونە بەر هێڕشی فرۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا".